Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 1:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 چونكه‌ تووڕه‌یی خودا له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاشكرایه‌، دژی هه‌موو خودانه‌ناسی و تاوانی خه‌ڵک، ئه‌وانه‌ی به‌ تاوان ڕه‌وا داده‌پۆشن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 لە ئاسمانەوە تووڕەیی خودا لە دژی هەموو خوانەناسی و خراپەکارییەکی خەڵک دەردەکەوێت، ئەوانەی بە خراپەکانیان ڕاستی دادەپۆشن،

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 1:18
19 Referans Kwoze  

كه‌س به‌ قسه‌ی ناڕه‌وا هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌مانه‌ تووڕه‌یی خودا دێته‌ سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون.


ده‌شزانن حوكمی خودا بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌ن شایسته‌ی مه‌رگه‌، نه‌ک ته‌نها ده‌یكه‌ن، به‌ڵكو دڵخۆشن به‌وانه‌ی كه‌ ده‌یكه‌ن.


به‌هۆیانه‌وه‌ تووڕه‌یی خودا دێته‌ سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون.


هه‌روه‌ها هه‌موو به‌دكارییه‌ک بۆ چه‌واشه‌كردنی له‌ناوچووانه‌، چونكه‌ خۆشویستنی ڕه‌وایان په‌سه‌ند نه‌كرد، ئه‌وه‌ی ڕزگاریان ده‌كات.


ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری ناڕه‌وایی بۆ گوناه‌ پێشكه‌ش مه‌كه‌ن، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، وه‌ک زیندووی نێو مردووان و ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری خوداناسی بۆ خودا.


ئێستاش كه‌ به‌ خوێنی ئه‌و بێتاوان كراوین، به‌هۆی ئه‌و چه‌نده‌ زیاتر له‌ تووڕه‌یی خودا ڕزگار ده‌بین!


چونكه‌ ته‌ورات تووڕه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌بێت، سه‌رپێچیش نییه‌.


كه‌ ناسینی خودایان له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو، ئیتر خودا دایانیه‌ ده‌ست هزرێكی ڕه‌تكراو، تاكو ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ناشێت.


ئایا ئه‌ی مرۆڤ، كه‌ حوكم ده‌ده‌یته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی وا ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌ن و خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت، وا ده‌زانیت له‌ حوكمی خودا ده‌رباز ده‌بیت؟


چونكه‌ ناسینی خودا تێیاندا دیاره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا بۆی ده‌رخستوون.


چونكه‌ كاتێ هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له‌ كاتی دیاریكراودا له‌ پێناو خوانه‌ناسان مرد.


كه‌واته‌ چی؟ ئێمه‌ باشترین؟ نه‌خێر هه‌رگیز! چونكه‌ ئێمه‌ جوو و یۆنانیمان تۆمه‌تبار كرد كه‌ هه‌ردوو لایه‌ن له‌ ژێر گوناهدان،


ئێستاش ده‌زانن چی به‌ربه‌سته‌، تاكو له‌ كاتی خۆی ئاشكرا بكرێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite