14 من قه‌رزاری یۆنانی و به‌ربه‌ریم، دانا و نه‌زان.
14 من قەرزاری یۆنانی و بەربەریم، دانا و نەزان.
له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله و ئازاد نییه، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه و له هه‌موودایه.
جا په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “بڕۆ! چونكه ئه‌مه بۆ من ده‌فرێكی هه‌ڵبژێردراوه بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی من له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كان و پاشایان و نه‌وه‌ی ئیسڕائیل.
پێی فه‌رمووم: بڕۆ! بۆ دوور ده‌تنێرم، بۆ نه‌ته‌وه‌كان”.
سه‌باره‌ت به یه‌كتری هاوبیر بن، بیر له بڵندی مه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو تێكه‌ڵاوی خاكساره‌كان بن. خۆتان به دانا دامه‌نێن.
كه به شادییه‌وه به‌رگه‌ی گێله‌كان ده‌گرن، چونكه خۆتان ئه‌وه‌نده دانان!
چونكه هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان به هه‌مووان گه‌یشتووه، بۆیه پێتان دڵخۆشم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له چاكه‌دا دانا بن و له خراپه ساكار بن.
به هیچ شتێک قه‌رزاری كه‌س مه‌بن، جگه له‌وه‌ی یه‌كتریتان خۆشبووێ، چونكه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ی خۆشبووێ، ته‌وراتی هێناوه‌ته دی.
كه‌واته برایان، ئێمه قه‌رزارین به‌ڵام هی جه‌سته نا، تاكو به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین.
هه‌رچه‌نده خۆیان به دانا ده‌زانن، بوونه گێل،
چونكه پێشتر ئێمه‌ش گێل و یاخی و گومڕا بووین، به‌نده‌ی هه‌وه‌س و چێژی جۆراوجۆر بووین، له كینه و ئیره‌یی ده‌ژیاین، ئێسكگران، ڕقمان له یه‌كتری بوو.
بۆیه به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک ده‌گرم، له‌پێناوی بژارده‌كان، تاكو ئه‌وانیش له ئیشۆعی مه‌سیحدا ڕزگاری به‌ده‌ست بهێنن له‌گه‌ڵ شكۆی جاویدانی.
چونكه ناوێرین خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه پۆلین یان به‌راورد بكه‌ین كه ستایشی خۆیان ده‌كه‌ن. به‌ڵكو كه خۆیان به خۆیان ده‌پێون و خۆیان به خۆیان به‌راورد ده‌كه‌ن، تێناگه‌ن!
ئه‌گینا، ئه‌گه‌ر به ڕووح داڕشت بكه‌یت، چۆن یه‌كێكی ده‌ره‌وه به سوپاسكردنه‌كه‌ت بڵێت “ئامین” چونكه نازانێت تۆ چی ده‌ڵێی!
بۆیه ئه‌گه‌ر له واتای زمانێك نه‌زانم، لای قسه‌كه‌ر ده‌بمه بیانی، قسه‌كه‌ریش بیانیه لای من،
با كه‌س خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌نێوانتان خۆی به دانای ئه‌م ڕۆژگاره ده‌زانێت، با ببێته گێل تاكو ببێته دانا!
ئه‌وانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین، نه‌ك به‌و قسانه‌ی له فێركردنی دانایی مرۆڤه‌وه‌یه، به‌ڵكو له فێركردنی ڕووحوه، بیری ڕووحییانه بۆ كه‌سه ڕووحییه‌كان لێك ده‌ده‌ینه‌وه.
برایان، من نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه نه‌زانن، نه‌وه‌ک خۆتان به دانا بزانن: كه‌للـه‌ڕه‌قی به‌شێک له ئیسڕائیلی گرته‌وه تاكو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه ناوه‌وه.
كاتێ به‌ربه‌ریه‌كان ماره‌كه‌یان بینی خۆی به ده‌ستیه‌وه هه‌ڵواسی بوو، به یه‌كتریان وت: “دیاره ئه‌م كابرایه بكوژه، هه‌رچه‌نده له ده‌ریا ڕزگاری بوو، دادپه‌روه‌ری نه‌یهێشت بژیێت”.
دانیشتووانه‌كه‌ی كه به‌ربه‌ری بوون چاكه‌یه‌كی له ڕادده‌به‌ده‌ریان له‌گه‌ڵ كردین، چونكه ئاگریان بۆ كردینه‌وه و پێشوازییان له هه‌موومان كرد، له‌به‌ر ئه‌و باران و سه‌رمایه‌ی لێیدابووین.
له‌و كاته‌دا ئیشۆع به ڕووحی پارسا شادمان بوو و فه‌رمووی: “سوپاست ده‌كه‌م ئه‌ی باوک، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه ئه‌مانه‌ت له دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه. به‌ڵێ ئه‌ی باوک، چونكه به‌لای تۆوه ئاوا خۆش بوو!”
له‌و كاته‌دا ئیشۆع فه‌رمووی: “ئه‌ی باوک، سوپاست ده‌كه‌م، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه ئه‌مانه‌ت له دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه.