Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 1:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 واتا له‌نێوانتاندا به‌ باوه‌ڕمان دڵنه‌وایی یه‌كتر بكه‌ین، باوه‌ڕی من و باوه‌ڕی ئێوه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 هەموومان پێکەوە یەکتری هانبدەین، ئێوە بە باوەڕی من و منیش بە باوەڕی ئێوە.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 1:12
17 Referans Kwoze  

شیمعون په‌تڕۆس، به‌نده‌ و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ بێتاوانیی خوداوه‌ندمان و ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌ره‌وه‌ باوه‌ڕێكی به‌هاداری وه‌ک ئێمه‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌:


بۆ تتوسی ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م به‌گوێره‌ی باوه‌ڕی هاوبه‌ش: به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتی له‌ خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ڕزگاریده‌رمان.


بۆیه‌ دڵنه‌وایی كراین. به‌ڵام له‌سه‌ر دڵنه‌واییه‌كه‌، به‌هۆی دڵخۆشی تتوس زۆر زیاتر دڵخۆش بووین، چونكه‌ ڕووحی به‌ هه‌مووتان حه‌سایه‌وه‌.


تاكو به‌ خواستی خودا به‌ دڵشادییه‌وه‌ بێمه‌ لاتان و له‌گه‌ڵتان پشوو بده‌م.


كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه‌ به‌ دڵ له‌ په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن،


خۆشه‌ویستان، ئه‌وپه‌ڕی كۆششم كرد تاكو له‌باره‌ی ڕزگاریی هاوبه‌شمان بۆتان بنووسم، به‌ڵام ناچار بووم ئه‌مه‌تان بۆ بنووسم، ئامۆژگاریتان بكه‌م كه‌ تێبكۆشن له‌پێناوی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ته‌نها یه‌ک جار ڕاده‌ستی پارساكان كراوه‌.


زۆر دڵخۆش بووم كه‌ بینیم هه‌ندێک له‌ ڕۆڵه‌كانت به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن، وه‌ک باوک ڕایسپاردین.


كاتێ یادی فرمێسكه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه‌، تامه‌زرۆی بینینت ده‌بم تاكو پڕبم له‌ شادی.


یه‌ک په‌روه‌ردگار، یه‌ک باوه‌ڕ، یه‌ک عه‌ماد،


كاتێ ده‌چمه‌ ئیسپانیا. هیوادارم به‌لاتاندا تێپه‌ڕم، تاكو بتانبینم و به‌ كۆمه‌ک ڕه‌وانه‌م بكه‌ن بۆ ئه‌وێ، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار كه‌مێک له‌ بینینتان تێربم.


چونكه‌ تامه‌زرۆی بینینی ئێوه‌م تاكو بۆ جێگیربوونتان به‌خشینی ڕووحیتان بده‌مێ،


برایان، نامه‌وێ له‌لاتان شاراوه‌ بێت كه‌ زۆر جار به‌ته‌مابووم بێمه‌ لاتان، تاكو له‌نێو ئێوه‌شدا به‌رهه‌مم هه‌بێت، وه‌ک له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌، به‌ڵام تا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite