Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 9:17 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

17 ئاوا ئه‌سپه‌كان و سواره‌كانیانم له‌ بینینه‌كه‌دا بینی: سپه‌ری ئاگرین و مرواریدار و گۆگردیان هه‌بوو، سه‌ری ئه‌سپه‌كان وه‌ک سه‌ری شێر بوون، له‌ ده‌میانه‌وه‌ ئاگر و دووكه‌ڵ و گۆگرد ده‌رده‌چوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

17 ئەو ئەسپ و سوارانەی کە لە بینینەکەدا بۆم ئاشکرا کران بەم شێوەیە بوون: زرێی ئاگرین و مرواریدار و گۆگردیان هەبوو، سەری ئەسپەکان وەک سەری شێر وابوون و لە دەمیانەوە ئاگر و دووکەڵ و گۆگرد دەردەچوو.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 9:17
16 Referans Kwoze  

به‌و سێ ده‌رده‌ سێیه‌كی ئاده‌میزادان كوژران، به‌ ئاگر و دووكه‌ڵ و گۆگرد كه‌ له‌ ده‌میان ده‌رده‌چوو.


به‌ڵام ترسنۆكه‌كان و بێباوه‌ڕان و قێزه‌وه‌نان، بكوژان و داوێنپیسان و جادووگه‌ران، بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له‌ ده‌ریاچه‌ی به‌ ئاگر و گۆگرد داگیرساوه‌ كه‌ مه‌رگی دووه‌مه‌”.


ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه‌، كه‌ به‌ ساده‌یی له‌ جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه‌. له‌به‌رده‌م فریشته‌ پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به‌ ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت.


دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ی په‌رجوی له‌ پێناوی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌ كرد كه‌ په‌رجوی دڕنده‌كه‌یان وه‌رگرت و ئه‌وانه‌ی كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی برد. هه‌ردووكیان به‌ زیندوویی فڕێدرانه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر، كه‌وا به‌ گۆگرد داگیرساوه‌.


ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن، فڕێدرایه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه‌ دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی لێیه‌. شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن.


بۆسه‌ و ئاگر و گۆگرد به‌سه‌ر به‌دكاره‌كاندا ده‌بارێنێت، گڕه‌ی بای سووتێنه‌ر به‌شیانه‌.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک بیه‌وێت زیانیان پێ بگه‌یێنێت، ئاگر له‌ ده‌میانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت و دوژمنانیان ده‌خۆن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک بیه‌وێت زیانیان پێ بگه‌یێنێت ده‌بێت ئاوا بكوژرێت.


سپه‌ریان هه‌بوو، وه‌ک سپه‌ری ئاسنین، ده‌نگی باڵه‌كانیان وه‌ک ده‌نگی گالیسكه‌ی ئه‌سپێكی زۆر بوو بۆ جه‌نگ ڕابكه‌ن.


پێنجه‌م شیلانه‌، شه‌شه‌م عه‌قیقی سوور، حه‌وته‌م زه‌به‌رجه‌د، هه‌شته‌م زمروودی سه‌وز، نۆیه‌م یاقووتی زه‌رد، ده‌یه‌م عه‌قیقی سه‌وز، یازده‌یه‌م یاقووتی زه‌عفه‌رانی، دوازده‌یه‌م جه‌مشت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite