Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 9:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 فریشته‌ی دۆڵی بێبن پاشا بوو به‌سه‌ریانه‌وه‌، به‌ عیبری ناوی “ئه‌به‌دون” ـه‌ و به‌ یۆنانی ناوی “ئه‌پۆلیۆن” ـه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 فریشتە بەدکارەکەی بیری بێ بن پاشا بوو بەسەریانەوە، بە عیبری ناوی ئەبەدۆنە‏ و بە یۆنانی ناوی ئەپۆلیۆنە‏.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 9:11
18 Referans Kwoze  

پێشتر تیایدا به‌گوێره‌ی ڕۆژگاری ئه‌م جیهانه‌ ڕه‌فتارتان ده‌كرد، به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی با، ئه‌و ڕووحه‌ی ئێستا له‌ ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون كارده‌كات.


كه‌ خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره‌ هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه‌، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه‌، كه‌ وێنه‌ی خودایه‌.


له‌سه‌ر حوكمدانیش، چونكه‌ سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه‌ حوكم دراوه‌.


درێژه‌ به‌ قسه‌ ناده‌م، چونكه‌ سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه ‌وا دێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌سه‌ر من نییه‌.


ئێوه‌ له‌ باوكێكن كه‌ ئیبلیسه‌، ده‌تانه‌وێت به‌ ئاره‌زووه‌كانی باوكتان بكه‌ن. ئه‌و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بكوژ بووه‌، له‌ ڕه‌وادا جێگیر نه‌بووه‌، چونكه‌ ڕه‌وا له‌ودا نییه‌. كاتێكیش درۆ ده‌كات، باسی شتی خۆی ده‌كات، چونكه‌ درۆزنه‌ و باوكی درۆیه‌.


ده‌زانین ئێمه‌ له‌ خوداوه‌ین، هه‌موو جیهان له‌ ژێر ده‌ستی به‌دكار دانراوه‌.


ڕۆڵه‌كان، ئێوه‌ له‌ خوداوه‌ن، ئه‌وانتان به‌زاندووه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئێوه‌دایه‌ مه‌زنتره‌ له‌وه‌ی له‌ جیهاندایه‌.


ئێستا حوكمدانی ئه‌م جیهانه‌یه‌. ئێستا سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه‌ ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌.


ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ به‌ ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه‌ زه‌وی.


ئایا له‌نێو گۆڕ باسی میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌كرێت. یان له‌ له‌ناوچوون باسی ڕه‌وای تۆ؟


لێی ده‌پاڕانه‌وه‌ نه‌وه‌ک فه‌رمانیان پێ بكات به‌ره‌و بیری بێبن بڕۆن.


له‌ یروشلایم له‌لای ده‌روازه‌ی كاوڕ گۆماوێک هه‌بوو به‌ عیبری پێیان ده‌ووت بتحه‌سدا، پێنج هه‌یوانی هه‌بوو.


ئیتر له‌ شوێنێكدا كۆی كردنه‌وه‌ به‌ عیبری پێی ده‌ووترێ “هه‌رمه‌گدون”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite