Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 8:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 فریشته‌یه‌كی دیكه‌ش هات و له‌لای قوربانگا وه‌ستا، بخووردانێكی زێڕینی پێبوو. بخوورێكی زۆریشی پێدرا تاكو له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی پارساكان له‌سه‌ر قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م ته‌خت پێشكه‌شی بكات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 فریشتەیەکی دیکەش هات و لەلای قوربانگاکە وەستا، بخووردانێکی زێڕینی پێبوو. بخوورێکی زۆریشی پێدرابوو تاکو لەگەڵ نوێژی گەلی پیرۆزی خودا لەسەر ئەو قوربانگا زێڕینەی کە لەبەردەم تەختەکەیە پێشکەشی بکات.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 8:3
32 Referans Kwoze  

كاتێ سیپاره‌كه‌ی وه‌رگرت، چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و بیست و چوار پیره‌كه‌ كه‌وتنه‌ به‌رده‌م كاوڕه‌كه‌، هه‌ریه‌كه‌یان ته‌میره‌ و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێبوو، ئه‌وه‌ش نوێژه‌كانی پارساكانه‌،


له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی پارساكان دووكه‌ڵی بخوور له‌ ده‌ستی فریشته‌كه‌ له‌به‌رده‌م خودا به‌رز‌بووه‌وه‌.


با نوێژم وه‌ک بخوور له‌ به‌رده‌مت ڕاوه‌ستێت. ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌م وه‌ک قوربانیی ئێواره‌ بێت.


هه‌موو كۆمه‌ڵی خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌ كاتی سووتانی بخووره‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ نوێژیان ده‌كرد.


فریشته‌ی شه‌شه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ده‌نگێک له‌ چوار قۆچه‌كه‌ی قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م خوداوه‌ هاته‌ گوێم،


بخووردانێكی زێڕین و چه‌مه‌دانی په‌یمانی تێدایه‌ كه‌ له‌ هه‌موو لایه‌ک به‌ زێڕ ڕووپۆش كراوه‌، له‌نێو ئه‌مه‌ش گۆزه‌یه‌كی زێڕین هه‌بوو مه‌نی تێدابوو، له‌گه‌ڵ گۆچانه‌كه‌ی هاڕون، كه‌ گه‌ڵای سه‌وزی كردبوو، هه‌روه‌ها ته‌خته‌ به‌ردینه‌كانی په‌یمان.


له‌مه‌وه‌ش ده‌توانێ ئه‌وانه‌ به‌ ته‌واوی ڕزگار بكات كه‌ به‌هۆی ئه‌و ده‌چنه‌ لای خودا، ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووه‌ تاكو داكۆكیان بۆ بكات.


كێیه‌ تاوانبار ده‌كات؟ مه‌سیحه‌ كه‌وا مرد، به‌ڵكو هه‌ستاشه‌وه‌، هه‌ر ئه‌ویش له‌لای ڕاستی خودایه‌ و داكۆكیمان لێده‌كات.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌شم بینی له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وت مۆری خودای زیندووی پێبوو، به‌ ده‌نگێكی مه‌زن بانگی چوار فریشته‌كه‌ی كرد، كه‌ پێیان درابوو زیان به‌ زه‌وی و ده‌ریا بگه‌یه‌نن.


كاتێ مۆری پێنجه‌می كرده‌وه‌، له‌ ژێر قوربانگادا ڕووحی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌پێناوی وشه‌ی خودا و له‌پێناوی ئه‌و گه‌واهییه‌ی له‌لایان بوو كوژرابوون.


پاشان فریشته‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێزم بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، به‌ هه‌ور خۆی پۆشیبوو، په‌لكه‌زێڕینه‌ له‌سه‌ر سه‌ری بوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو، پێیه‌كانی وه‌ک ستوونی ئاگر بوون.


فریشته‌كه‌ش بخووردانه‌كه‌ی برد و له‌ قوربانگاكه‌ پڕی كرد له‌ ئاگر و فڕێیدایه‌ سه‌ر زه‌وی، له‌وێدا بووه‌ ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه‌ و بروسكه‌ و بوومه‌له‌رزه‌.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌ له‌ قوربانگاوه‌ ده‌رچوو و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاگردا هه‌بوو. به‌ ده‌نگێكی مه‌زن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داسه‌ تیژه‌كه‌ی پێبوو دووا و وتی: “داسه‌ تیژه‌كه‌ت بنێره‌ و هێشووه‌كانی ڕه‌زی زه‌وی كۆبكه‌وه‌، چونكه‌ ترێكه‌ی پێگه‌یشتووه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite