Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 8:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 حه‌وت فریشته‌كه‌م بینی كه‌ له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستن، حه‌وت كه‌ڕه‌نایان پێدرابوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 ئەو حەوت فریشتەیەم بینی کە لەبەردەم خودا ڕادەوەستن و حەوت کەڕەنایان پێدرابوو.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 8:2
18 Referans Kwoze  

فریشته‌ی حه‌وته‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و چه‌ند ده‌نگێكی مه‌زن له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاتن و وتیان: “پاشایه‌تییه‌كانی جیهان بووه‌ هی په‌روه‌ردگارمان و مه‌سیحه‌كه‌ی، وا تاهه‌تایه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات”.


فریشته‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “من جبرائیلم كه‌ له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستم، نێردراوم تاكو له‌گه‌ڵت بدوێم و ئه‌م موژده‌یه‌ت بده‌مێ.


ئیتر حه‌وت فریشته‌كه‌ی حه‌وت كه‌ڕه‌ناكه‌یان پێبوو خۆیان بۆ لێدانی كه‌ڕه‌نا سازكرد.


ئاگاداربن! به‌ سووكی مه‌ڕواننه‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌، چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم فریشته‌كانیان له‌ ئاسماناندا هه‌میشه‌ ڕووی باوكم ده‌بینن كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.


ئینجا له‌ په‌رستگاكه‌وه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو به‌ حه‌وت فریشته‌كه‌ی ده‌فه‌رموو: “بڕۆن حه‌وت جامه‌كه‌ی تووڕه‌یی خودا به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕێژنن”.


پاشان نیشانه‌یه‌كی دیكه‌م له‌ ئاسماندا بینی، مه‌زن و سه‌یر: حه‌وت فریشته‌ حه‌وت ده‌ردی پایانیان پێ بوو، چونكه‌ تووڕه‌یی خودا له‌وانه‌ ته‌واو ده‌بێت.


فریشته‌كانی به‌ كه‌ڕه‌نایه‌كی مه‌زنه‌وه‌ ده‌نێرێ، بژارده‌كانی له‌ چوار باكه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌، له‌مسه‌ری ئاسمانانه‌وه‌ تا ئه‌وسه‌ری.


كه‌واته‌ هه‌موو كاتێ بێداربن و نزا بكه‌ن، تاكو بتوانن له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ریكه‌ ڕووده‌دات ڕزگارتان بێت و له‌به‌رده‌م ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاوه‌ستن”.


له‌ ساتێكدا له‌ چاوتروكانێک، له‌ دوا كه‌ڕه‌نادا. چونكه‌ كه‌ڕه‌نا ده‌نگ ده‌داته‌وه‌، مردووانی له‌ناونه‌چووش هه‌ڵده‌ستێنه‌وه‌، ئێمه‌ش ده‌گۆڕدرێین.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار خۆی به‌ هاوار فه‌رمان ده‌دات، به‌ ده‌نگی سه‌رۆكی فریشته‌كان و به‌ كه‌ڕه‌نای خودا، له‌ ئاسمانه‌وه‌ دێته‌ خواره‌وه‌ و یه‌كه‌مجار مردووان له‌ مه‌سیح هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌.


یوخه‌ننه‌ن، بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی ئاسیا: به‌خشش و ئاشتی بۆ ئێوه‌، له‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، و له‌و حه‌وت ڕووحه‌ی له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌یدان،


پاشان ته‌ماشام كرد، بیستم فریشته‌یه‌كی هه‌ڵفڕیو له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا، به‌ ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “واوه‌یلا! واوه‌یلا! واوه‌یلا بۆ دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی، له‌به‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ڕه‌نا كه‌ ماوه‌ و سێ فریشته‌كه‌ی دیكه‌ كه‌ خه‌ریكن كه‌ڕه‌ناكانیان لێده‌ن!”.


ئینجا فریشته‌ی پێنجه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌ماشام كرد هه‌ساره‌یه‌ک له‌ ئاسمانه‌وه‌ كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی، كلیلی دۆڵی بێبنی پێدرا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite