Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 7:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 فریشته‌یه‌كی دیكه‌شم بینی له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وت مۆری خودای زیندووی پێبوو، به‌ ده‌نگێكی مه‌زن بانگی چوار فریشته‌كه‌ی كرد، كه‌ پێیان درابوو زیان به‌ زه‌وی و ده‌ریا بگه‌یه‌نن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 فریشتەیەکی دیکەشم بینی لە ڕۆژهەڵاتەوە دەردەکەوت مۆری خودای زیندووی پێبوو، بە دەنگێکی بەرز بانگی چوار فریشتەکەی کرد کە توانایان پێدرابوو زیان بە زەوی و دەریا بگەیەنن و گوتی:

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 7:2
29 Referans Kwoze  

ڕووحی پارسای خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران.


كه‌ مۆری خۆی لێداوین و وه‌ک پێشه‌كی ڕووحی خۆی خسته‌ دڵمانه‌وه‌.


فه‌رمانیان پێدرابوو زیان به‌ گیای زه‌وی و هیچ سه‌وزایی و هیچ دره‌ختێک نه‌گه‌یێنن، ته‌نها به‌و كه‌سانه‌ كه‌ مۆری خودایان به‌ نێوچه‌وانه‌وه‌ نییه‌.


به‌ڵام بناغه‌ تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه‌، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره‌: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره‌، با له‌ به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه‌”.


ئێوه‌ش كه‌ تیایدان، كاتێ وشه‌ی ڕه‌واتان بیست، ئینجیلی ڕزگاریتان، له‌ ئه‌ویشدا مۆركران كاتێ باوه‌ڕتان هێنا به‌ ڕووحی پارسای به‌ڵێنپێدراو،


فریشته‌یه‌كی به‌هێزم بینی به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواری ده‌كرد: “كێ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ سیپاره‌كه‌ بكاته‌وه‌ و مۆره‌كانی بشكێنێت؟”


بۆ خۆراكێک ئیش مه‌كه‌ن كه‌ له‌ناوده‌چێت، به‌ڵكو بۆ خۆراكێک كه‌ بۆ ژیانی جاویدانی ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌تانداتێ، چونكه‌ ئه‌مه‌ خودای باوک مۆری لێداوه‌”.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی ئه‌م پێشبینییه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی ده‌یبیستن، ئه‌وه‌ی تیایدا نووسراوه‌ ده‌یپارێزن، چونكه‌ كاته‌كه‌ نزیكه‌.


كاتێ حه‌وت هه‌وره‌تریشقه‌كه‌ هاتنه‌ دوواندن، به‌ته‌مابووم بنووسم، به‌ڵام ده‌نگێكم له‌ ئاسمانه‌وه‌ بیست ده‌یفه‌رموو: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌وره‌تریشقه‌كه‌ وتیان مۆری بكه‌ و مه‌یاننووسه‌”.


پاشان فریشته‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێزم بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، به‌ هه‌ور خۆی پۆشیبوو، په‌لكه‌زێڕینه‌ له‌سه‌ر سه‌ری بوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو، پێیه‌كانی وه‌ک ستوونی ئاگر بوون.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌ش هات و له‌لای قوربانگا وه‌ستا، بخووردانێكی زێڕینی پێبوو. بخوورێكی زۆریشی پێدرا تاكو له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی پارساكان له‌سه‌ر قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م ته‌خت پێشكه‌شی بكات.


به‌ڵكو ئێوه‌ هاتوونه‌ته‌ كێوی سهیۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، یروشلایمی ئاسمانی، بۆ ئاهه‌نگێک فریشته‌یه‌كی له‌ ژماره‌ نه‌هاتووی كۆكردۆته‌وه‌،


چونكه‌ خۆیان باسمان ده‌كه‌ن كه‌ پێشوازیتان بۆ ئێمه‌ چۆن بووه‌ و چۆن له‌ بته‌وه‌ بۆ خودا گه‌ڕانه‌وه‌، تاكو خودای زیندوو و ڕاست بپه‌رستن،


به‌ڵام ئیشۆع بێده‌نگ بوو. جا كاهینانی باڵا وه‌ڵامی دایه‌وه‌ وپێی وت: “سوێندت ده‌ده‌م به‌ خودای زیندوو، پێمان بڵێ، تۆ مه‌سیحه‌كه‌ی، ڕۆڵه‌ی خودا؟”.


شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای زیندووی!”.


به‌ فریشته‌ی شه‌شه‌می ده‌ووت كه‌ كه‌ڕه‌ناكه‌ی پێبوو: “چوار فریشته‌ به‌ستراوه‌كه‌ی لای ڕووباری فوڕاتی مه‌زن ئازاد بكه‌”.


فریشته‌ی شه‌شه‌م جامه‌كه‌ی ڕژانده‌ سه‌ر ڕووباری گه‌وره‌، پڕات، له‌ ئه‌نجامدا ئاوه‌كه‌ی وشكی كرد، تاكو ڕێگای پاشاكانی خۆرهه‌ڵات خۆش بكات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite