Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 7:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 وتیان: “ئامین! ستایش و شكۆ و دانایی و سوپاس و ڕێز و هێز و توانا بۆ خوداوه‌ندمانه‌، تاهه‌تایه‌! ئامین!”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 دەیانگوت: «ئامین! ستایش و شکۆ و دانایی و سوپاس و ڕێز و هێز و توانا بۆ خودامانە، هەتاهەتایە! ئامین!»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 7:12
27 Referans Kwoze  

بۆ تاكه‌ خوداوه‌ندی دانا و ڕزگاریده‌رمان، شكۆ و مه‌زنی و توانا و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌، ئێستا و تا هه‌موو ڕۆژگار. ئامین.


بیست و چوار پیره‌كه‌ و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ كه‌وتن و بۆ خودای دانیشتووی سه‌ر ته‌خت كڕنۆشیان برد، وتیان: “ئامین! هه‌لیلویا!”


هه‌ر شتێک ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بیكه‌ن، به‌و سوپاسی خودای باوک بكه‌ن.


به‌ سوپاسه‌وه‌ بڕۆنه‌ نێو ده‌روازه‌كانی. به‌ ستایشه‌وه‌ بڕۆنه‌ نێو باره‌گاكه‌ی. سوپاسی بكه‌ن و ناوی ستایش بكه‌ن.


به‌ سوپاسه‌وه‌ وه‌ڵامی په‌روه‌ردگار بده‌نه‌وه‌. به‌ عوود په‌سنی بۆ خوداوه‌ندمان بڵێن.


با قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن. به‌ په‌سنیه‌وه‌ كرده‌وه‌كانی بژمێرن.


پیرۆزه‌ په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌. ئامین و ئامین.


پیرۆزه‌ ناوی شكۆداری تاهه‌تایه‌، با شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی هه‌موو زه‌وی پڕ بكات. ئامین و ئامین. نوێژه‌كانی داویدی كوڕی ئیشه‌ی ته‌واو بوون.


پپرۆزه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ تا جاویدانی. ئامین و ئامین.


له‌ودا داكوتراو بن و بنیاد بنرێن، جێگیر بن له‌ باوه‌ڕدا وه‌ک فێركران، له‌ سوپاسگوزاریتان بڕژێته‌وه‌.


چونكه‌ هه‌موو شته‌كان له‌ پێناوی ئێوه‌یه‌، تاكو به‌خشش بۆ زۆر كه‌س زیاد بێت، سوپاسگوزاریش زیاد بێت بۆ شكۆمه‌ندیی خودا.


قوربانیی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سه‌رده‌بڕم، به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ده‌پاڕێمه‌وه‌.


پیرۆزه‌ په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ تا جاویدانی. با هه‌موو گه‌ل بڵێن: “ئامین”. هه‌لیلویا.


به‌ سوپاسه‌وه‌ بچینه‌ به‌رده‌می، به‌ په‌سنیه‌وه‌ ده‌نگی بۆ هه‌ڵببڕین.


مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار. چونكه‌ پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه‌ تا جاویدانی. ئامین)


قوربانیی سوپاسگوزاری بۆ خودا بكه‌، نه‌زره‌كانت به‌رامبه‌ر هه‌ره‌به‌رز بهێنه‌ دی،


زیندووه‌كه‌م، مردوو بووم، ئه‌وه‌تا تاهه‌تایه‌ زیندووم! ئامین. كلیله‌كانی دۆڵی بێبن و مه‌رگم پێیه‌.


چونكه‌ هه‌موو شته‌كان له‌ ئه‌وه‌ و به‌ ئه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌. تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


ئه‌گینا، ئه‌گه‌ر به‌ ڕووح داڕشت بكه‌یت، چۆن یه‌كێكی ده‌ره‌وه‌ به‌ سوپاسكردنه‌كه‌ت بڵێت “ئامین” چونكه‌ نازانێت تۆ چی ده‌ڵێی!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite