Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 6:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 سه‌یرم كرد ماینێكی سپیم بینی، سواره‌كه‌ی كه‌وانێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو و تاجێكی پێدرابوو، به‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ ده‌رچوو تاكو سه‌ربكه‌وێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 تەماشام کرد و ئەسپێکی سپیم بینی. سوارەکەی کەوانێکی بەدەستەوە بوو و تاجێکی پێدرابوو، بە سەرکەوتنەوە دەرچوو تاکو سەربکەوێت.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 6:2
22 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌مدا له‌گه‌ڵم دانیشێت، وه‌ک منیش سه‌ركه‌وتم و له‌گه‌ڵ باوكم له‌ ته‌خته‌كه‌یدا دانیشتم.


پاشان ته‌ماشام كرد، ئه‌وه‌تا هه‌ورێكی سپیه‌، له‌سه‌ر هه‌وره‌كه‌ یه‌كێكی وه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دانیشتووه‌، تاجێكی زێڕینی له‌سه‌ر بوو و داسێكی تیژی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.


فریشته‌ی حه‌وته‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و چه‌ند ده‌نگێكی مه‌زن له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاتن و وتیان: “پاشایه‌تییه‌كانی جیهان بووه‌ هی په‌روه‌ردگارمان و مه‌سیحه‌كه‌ی، وا تاهه‌تایه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات”.


په‌روه‌ردگار دارده‌ستی توانات له‌ سیهیۆنه‌وه‌ ده‌نێرێت. له‌نێو دوژمنه‌كانت فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌یت.


ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ ده‌جه‌نگێن، كاوڕه‌كه‌ ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگارانه‌ و پاشای پاشایانه‌، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و بژارده‌ و باوه‌ڕدارن”.


پاشان شتێكی وه‌ک ده‌ریای شووشه‌یی تێكه‌ڵ به‌ ئاگرم بینی و ئه‌وانه‌ی دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی و ژماره‌ی ناوه‌كه‌یان به‌زاندبوو، له‌سه‌ر ده‌ریا شووشه‌ییه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون و ته‌میره‌كانی خودایان پێبوو.


نه‌ته‌وه‌كان تووڕه‌ بوون، تووڕه‌یی تۆش هاتووه‌. كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووان هات، بۆ پاداشتكردنی به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانت و پارساكان و ئه‌وانه‌ی له‌ ناوت ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک، هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی زه‌ویان له‌ناوده‌برد”.


چونكه‌ ده‌بێ پاشایه‌تی بكات، تاكو هه‌موو دوژمنانی ده‌خاته‌ ژێر پێیه‌وه‌.


په‌سنیه‌كی نوێ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، چونكه‌ كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری كردووه‌. ده‌سته‌ ڕاست و بازووی پارسای. سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ده‌ستهێناوه‌.


سه‌ربازیش له‌ ئاسماندا به‌ سواری ئه‌سپی سپی شوێنی ده‌كه‌وتن، كه‌تانی سپی پاكیان له‌به‌ردا بوو.


ئـیـشـۆع لـێـیـان هـاتـه‌ پـێـش و قـسـه‌ی بـۆ كـردن و فـه‌رمـووی: “هـه‌مـوو ده‌سـه‌ڵاتـێـكـم لـه‌ ئـاسـمان و لـه‌ســه‌ر زه‌ویـم پـێ دراوه‌.


تۆ خۆت به‌سامیت. كێ‌ له‌ به‌رده‌مت ڕاده‌وه‌ستێت، له‌ كاتی تووڕه‌ییت؟


شێوه‌ی كوللـه‌كان وه‌ک ئه‌سپ بوو بۆ جه‌نگ ئاماده‌ كرابێت، له‌سه‌ر سه‌ریان شتێكی وه‌ک تاجی زێڕین بوو، ڕوویان وه‌ک ڕووی مرۆڤ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite