Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 6:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواریان كرد و وتیان: “ئه‌ی گه‌وره‌ و پارسا و ڕه‌وا، هه‌تا كه‌ی حوكمیان ناده‌یت و تۆڵه‌ی خوێنی ئێمه‌ له‌ دانیشتووانی زه‌وی ناستێنیت؟”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 بە دەنگێکی بەرز هاواریان کرد و گوتیان: «ئەی یەزدانی باڵادەست، پیرۆز و ڕاست، هەتا کەی حوکمیان نادەیت و تۆڵەی خوێنی ئێمە لە دانیشتووانی سەر زەوی ناستێنی؟»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 6:10
33 Referans Kwoze  

چونكه‌ حوكمه‌كانی ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن. داوێنپیسه‌ مه‌زنه‌كه‌ی تاوانبار كرد كه‌ به‌ داوێنپیسییه‌كه‌ی زه‌ویی گه‌نده‌ڵ ده‌كرد. تۆڵه‌ی خوێنی به‌نده‌كانی خۆی لێكرده‌وه‌”.


نه‌ته‌وه‌كان تووڕه‌ بوون، تووڕه‌یی تۆش هاتووه‌. كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووان هات، بۆ پاداشتكردنی به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانت و پارساكان و ئه‌وانه‌ی له‌ ناوت ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک، هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی زه‌ویان له‌ناوده‌برد”.


خۆشه‌ویستان خۆتان تۆڵه‌ مه‌ستێنن، به‌ڵكو ڕێ به‌ تووڕه‌یی خودا بده‌ن، چونكه‌ نووسراوه‌: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ هی منه‌، منم سزا ده‌ده‌م.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خوێن ده‌كاته‌وه‌ یاد ده‌بێته‌وه‌، هاواری هه‌ژاران له‌بیرناكات.


هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پیلاده‌لپیا، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی پارسا و ڕه‌وایه‌، كلیله‌كه‌ی داویدی له‌ ده‌سته‌، ئه‌وه‌ی ده‌یكاته‌وه‌ و كه‌س دایناخات، دایده‌خات و كه‌س نایكاته‌وه‌، ده‌فه‌رمووێ:


چونكه‌ ئه‌مانه‌ ڕۆژانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ن، تاكو هه‌رچی نووسراوه‌ بێته‌ دی.


ئه‌ی ئاسمان و په‌یامبه‌ره‌ پارساكان و پێغه‌مبه‌ران پێی دڵشاد بن! چونكه‌ خودا له‌به‌ر ئێوه‌ حوكمی ئه‌وی دا”.


تیایدا خوێنی پێغه‌مبه‌ران و پارساكان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا كوژران دۆزراونه‌ته‌وه‌”.


بۆچی نه‌ته‌وه‌كان بڵێن: “كوا‌ خوداكه‌یان؟”. با هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بزانن كه‌ تۆ له‌به‌رچاوی هه‌موومان، تۆڵه‌ی خوێنی ڕژاوی به‌نده‌كانی خۆت كردۆته‌وه‌.


چونكه‌ ڕاسپارده‌ی منت بۆ دانبه‌خۆداگرتن پاراستووه‌، منیش له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌تپارێزم، كه‌ خه‌ریكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا دێت، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێن تاقی بكرێنه‌وه‌.


بۆ لای ئیشۆع، نێوانگری په‌یمانی نوێ، بۆ خوێنێكی پرژێندراو كه‌ له‌ خوێنی هاویل باشتر ده‌دوێت.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تا كه‌ی ته‌ماشا ده‌كه‌یت؟ گیانم ده‌رباز بكه‌ له‌ ده‌ست تێكده‌رییان، ژیانم له‌و به‌چكه‌ شێرانه‌.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاكه‌ی به‌ ته‌واوی له‌بیرم ده‌كه‌یت؟ تا كه‌ی ڕووی خۆتم لێ‌ ده‌شاریته‌وه‌؟


چه‌نده‌ ڕۆژگاری به‌نده‌كه‌ت؟ كه‌ی حوكم ده‌ده‌یت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌مچه‌وسێننه‌وه‌؟


“ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئێستا به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت به‌نده‌ی خۆت به‌ ئاشتی به‌ڕێبكه‌.


به‌ڵام له‌نێو گه‌له‌كه‌ پێغه‌مبه‌ری درۆزن هه‌بوون، وه‌ک له‌نێوان ئێوه‌شدا ڕابیی درۆزن ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی به‌ نهێنی فێركردنی چه‌وتی له‌ناوبه‌ر ده‌هێنن، ته‌نانه‌ت نكۆڵی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وانی كڕییه‌وه‌، له‌ناوچوونێكی خێرا به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌هێنن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite