Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 6:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 سه‌یرم كرد كه‌ كاوڕه‌كه‌ یه‌كێک له‌ حه‌وت مۆره‌كه‌ی كرده‌وه‌. ئینجا گوێم لێبوو یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی وه‌ک هه‌وره‌تریشقه‌ وتی: “وه‌ره ته‌ماشا بكه‌‌”!

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 سەیرم کرد کە بەرخەکە یەکێک لە حەوت مۆرەکەی کردەوە. ئینجا گوێم لێبوو یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە بە دەنگێکی وەک هەورەگرمە گوتی: «وەرە!»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 6:1
17 Referans Kwoze  

له‌لای ڕاستی دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌وه‌ سیپاره‌یه‌كه‌م بینی له‌ به‌ر و له‌ پشته‌وه‌ نووسرا بوو، به‌ حه‌وت مۆریش مۆر كرابوو.


كاتێ مۆری سێیه‌می كرده‌وه‌، گوێم لێبوو بوونه‌وه‌ری سێیه‌م وتی: “وه‌ره‌ ته‌ماشا بكه‌!” سه‌یرم كرد، ماینێكی ڕه‌شم بینی، سواره‌كه‌ی ته‌رازوویه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.


پاشان گوێم له‌ ده‌نگێک بوو وه‌ک ده‌نگی كۆمه‌ڵانێكی زۆر، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر، وه‌ک ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌ به‌هێز بوو، ده‌یووت: “هه‌لیلویا! په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شێتک، حوكمڕانی كرد.


كاتێ مۆری چواره‌می كرده‌وه‌، گوێم له‌ ده‌نگی بوونه‌وه‌ری چواره‌م بوو وتی: “وه‌ره‌ ته‌ماش بكه‌!”


له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌نگێكم بیست، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر و ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌یه‌كی مه‌زن. ده‌نگێكی وه‌ک ته‌میره‌شم بیست كه‌ ژه‌نیاران لێیانده‌دا.


په‌رستگای خوداش له‌ ئاسماندا كرایه‌وه‌ و چه‌مه‌دانی په‌یمانه‌كه‌ی له‌ په‌رستگاكه‌ی ده‌ركه‌وت. له‌وێدا بووه‌ بروسكه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه‌ و بوومه‌له‌رزه‌ و ته‌رزه‌یه‌كی مه‌زن.


كاتێ مۆری دووه‌می كرده‌وه‌، گوێم له‌ بوونه‌وه‌ری دووه‌م بوو وتی: “وه‌ره‌ ته‌ماشا بكه‌!”


چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بینیوومانه‌ و بیستوومانه‌ ناتوانین باسی نه‌كه‌ین”.


بۆ به‌یانی یوخه‌ننه‌ن بینی ئیشۆع به‌ره‌و لای دێت، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا، ئه‌وه‌ی گوناهی جیهان هه‌ڵده‌گرێت!


چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش باڵی هه‌بوو له‌ ده‌وروبه‌ر، ناوه‌وه‌یان به‌ چاو داپۆشرابوو، شه‌و و ڕۆژ بێ وه‌ستان ده‌ڵێن: “پارسا‌یه‌، پارسایه‌‌، پارسایه‌‌، په‌روه‌ردگار خوداوندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ و دێت”


كاتێ سیپاره‌كه‌ی وه‌رگرت، چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و بیست و چوار پیره‌كه‌ كه‌وتنه‌ به‌رده‌م كاوڕه‌كه‌، هه‌ریه‌كه‌یان ته‌میره‌ و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێبوو، ئه‌وه‌ش نوێژه‌كانی پارساكانه‌،


به‌ ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یانووت: “كاوڕه‌ سه‌ربڕاوه‌كه‌ شایسته‌ی وه‌رگرتنی توانا و ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و هێز و ڕێز و شكۆ و ستایشه‌!”


كاتێ‌ مۆری حه‌وته‌می كرده‌وه‌، نزیكه‌ی نیو كاژێر بێده‌نگیه‌ک ئاسمانی گرته‌وه‌.


هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویش كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌ نه‌نووسراوه‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ سه‌ربڕاوه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite