Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 5:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 په‌سنیی نوێیان ده‌ووت: “تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی سیپاره‌كه‌ ببه‌یت و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ تۆ سه‌ربڕایت و به‌ خوێنی خۆت ئێمه‌ت بۆ خودا كڕییه‌وه‌، له‌ هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 سروودێکی نوێشیان دەگوت: «تۆ شایستەی ئەوەی تۆمارەکە ببەیت و مۆرەکانی بکەیتەوە، چونکە تۆ سەربڕایت و بە خوێنی خۆت خەڵکت بۆ خودا کڕییەوە، لە هەموو هۆز و زمان و گەل و نەتەوەیەک.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 5:9
41 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووناكیدا بڕۆین، وه‌ک ئه‌و له‌ ڕووناكیدایه‌، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری هاوبه‌شیمان هه‌یه‌ و خوێنی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ هه‌موو گوناهێک بێگه‌ردمان ده‌كاته‌وه‌.


چونكه‌ ئه‌مه‌ خوێنی منه‌، كه‌ بۆ په‌یمانی نوێ له‌پێناوی زۆر كه‌سدا بۆ گوناهبه‌خشین ده‌ڕژێت.


په‌سنییه‌كی نوێی خسته‌ نێو ده‌مم، ستایشێک بۆ خوداوه‌ندمان. زۆر كه‌س ئه‌مه‌ ده‌بینن و ده‌ترسن، پشت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستن.


ئینجا فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌فڕی، موژده‌ی جاویدانیی پێ بوو، تاكو موژده‌ ببه‌خشێته‌ دانیشتووانی زه‌وی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و هۆز و زمان و گه‌لێک.


چونكه‌ ئێوه‌ به‌ نرخێك كڕاون. جا به‌ له‌شتان و به‌ ڕووحتان خودا شكۆدار بكه‌ن كه‌ هی خودایه‌.


به‌ ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یانووت: “كاوڕه‌ سه‌ربڕاوه‌كه‌ شایسته‌ی وه‌رگرتنی توانا و ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و هێز و ڕێز و شكۆ و ستایشه‌!”


“ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ شایانی ئه‌وه‌ی شكۆ و ڕێز و توانا وه‌ربگری، چونكه‌ تۆ هه‌موو شتێكت ئافراندووه‌، به‌ خواستی تۆش هه‌ن و ئافرێندران”.


كه‌واته‌ ئاگاتان له‌ خۆتان و له‌ هه‌موو مێگه‌له‌كه‌ بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به‌ چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ خوێنی خۆی كڕیویه‌تی.


هه‌روه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه‌ نه‌هاتووه‌ تاكو ڕاژه‌ بكرێت، به‌ڵكو ڕاژه‌ بكات و ژیانی خۆی له‌جیاتی زۆر كه‌س به‌خت بكات”.


ئینجا له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه‌ و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌دا، له‌ناوه‌ڕاستی پیره‌كان، كاوڕێكم بینی ڕاوه‌ستابوو وه‌ک سه‌ربڕابێت، حه‌وت قۆچ و حه‌وت چاوی هه‌بوو، كه‌ حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان بۆ هه‌موو زه‌وی نێردراون.


ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ خۆی به‌ختكرد، تاكو له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه‌، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.


به‌ڵام له‌نێو گه‌له‌كه‌ پێغه‌مبه‌ری درۆزن هه‌بوون، وه‌ک له‌نێوان ئێوه‌شدا ڕابیی درۆزن ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی به‌ نهێنی فێركردنی چه‌وتی له‌ناوبه‌ر ده‌هێنن، ته‌نانه‌ت نكۆڵی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وانی كڕییه‌وه‌، له‌ناوچوونێكی خێرا به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌هێنن.


كه‌وا خوێنی قوربانیه‌كه‌ی بۆ ئێمه‌ بوو، واتا لێخۆشبوونی گوناه‌.


له‌ودا به‌ خوێنی ئه‌و بۆ ئێمه‌ قوربانیی دا، بۆ به‌خشینی گوناهه‌كان، به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششه‌كه‌ی،


ئه‌و گوناه پۆشی گوناهه‌كانمانه‌، نه‌ک ته‌نها گوناهه‌كانی ئێمه‌، به‌ڵكو گوناهه‌كانی هه‌موو جیهانیش.


چونكه‌ ئێوه‌ به‌ نرخێك كڕاون، مه‌بنه‌ كۆیله‌ی خه‌ڵک.


هه‌لیلویا. په‌سنییه‌كی نوێ‌ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، ستایشی له‌نێو كۆڕی خۆشه‌ویستانیه‌تی.


گۆرانیه‌كی نوێی بۆ بڵێن. به‌ جوانی مۆسیقا بژه‌نن به‌ ده‌نگ هه‌ڵبڕین.


هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویش كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌ نه‌نووسراوه‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ سه‌ربڕاوه‌.


خه‌ڵكی له‌ گه‌ل و هۆز و زمان و نه‌ته‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ و نیو ته‌ماشای ته‌رمه‌كانیان ده‌كه‌ن، ناهێڵن بنێژرێن.


خودایه‌، په‌سنییه‌كی نوێت بۆ ده‌ڵێم. به‌ ڕه‌بابه‌ی ده‌ ژێیی په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم.


په‌سنیه‌كی نوێ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، چونكه‌ كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری كردووه‌. ده‌سته‌ ڕاست و بازووی پارسای. سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ده‌ستهێناوه‌.


په‌سنیه‌كی نوێ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن ئه‌ی هه‌موو زه‌وی.


ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه‌ ده‌ڵێن، ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ داوای نیشتیمان ده‌كه‌ن.


ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن باوه‌ڕ، دامه‌زراو و جێگیر بن، لانه‌ده‌ن له‌ هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو ئافریده‌كانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه‌، منی پۆڵۆسیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان.


له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ په‌سنی و ستایش و گۆرانی ڕووحی بدوێن، له‌ دڵتانه‌وه‌ په‌سنی و ستران بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن،


جا پێی وتم: “ده‌بێت دیسان پێشبینی له‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و زمان و پاشای زۆر بكه‌یت”.


ڕێگای پێدرابوو له‌ دژی پارساكان بجه‌نگێت و بیانبه‌زێنێت، ده‌سه‌ڵاتیشی پێدرابوو به‌سه‌ر هه‌موو هۆز و زمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا.


په‌سنیی مووشێی به‌نده‌ی خودا و په‌سنیی كاوڕه‌كه‌یان ده‌چڕی، ده‌یانووت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، كاره‌كانت مه‌زن و سه‌یرن! ئه‌ی پاشای پارساكان، ڕێگاكانت دادپه‌وه‌ر و ڕه‌وایه‌.


ئینجا پێی وتم: “ئه‌و ئاوانه‌ی بینیت، كه‌ داوێنپیسه‌كه‌ له‌وێ دانیشتووه‌، گه‌ل و خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌ و زمانن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite