Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 5:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 ئینجا له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه‌ و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌دا، له‌ناوه‌ڕاستی پیره‌كان، كاوڕێكم بینی ڕاوه‌ستابوو وه‌ک سه‌ربڕابێت، حه‌وت قۆچ و حه‌وت چاوی هه‌بوو، كه‌ حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان بۆ هه‌موو زه‌وی نێردراون.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 ئینجا لە ناوەڕاستی تەختەکە بەرخێکم بینی وەستا بوو وەک سەربڕدرابێت وابوو، چوار بوونەوەرەکە و پیرەکانیش بەدەوریدا بوون. بەرخەکە حەوت شاخ و حەوت چاوی هەبوو، کە حەوت ڕۆحەکەی خودان بۆ هەموو زەوی نێردراون.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 5:6
35 Referans Kwoze  

به‌ ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یانووت: “كاوڕه‌ سه‌ربڕاوه‌كه‌ شایسته‌ی وه‌رگرتنی توانا و ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و هێز و ڕێز و شكۆ و ستایشه‌!”


بۆ به‌یانی یوخه‌ننه‌ن بینی ئیشۆع به‌ره‌و لای دێت، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا، ئه‌وه‌ی گوناهی جیهان هه‌ڵده‌گرێت!


هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویش كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌ نه‌نووسراوه‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ سه‌ربڕاوه‌.


ئیشۆعی بینی ڕێی ده‌كرد، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا!”


یوخه‌ننه‌ن، بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی ئاسیا: به‌خشش و ئاشتی بۆ ئێوه‌، له‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، و له‌و حه‌وت ڕووحه‌ی له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌یدان،


ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سیپاره‌كه‌ كه‌ ده‌یخوێنده‌وه‌ ئه‌مه‌ بوو: {وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین بردرا، وه‌ک به‌رخێكی بێده‌نگ له‌به‌رده‌ست ئه‌وه‌ی خوری لێده‌بڕێته‌وه‌، ئاوا ده‌می نه‌كرده‌وه‌.


ئیتر هیچ نه‌فره‌تێک نامێنێت. ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ش له‌نێو شاره‌كه‌دا ده‌بن، به‌نده‌كانی ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن و


پاشان فریشته‌كه‌ ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پرشنگدار وه‌ک شووشه‌، له‌ ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ و


شاره‌كه‌ش پێویستی به‌ خۆر و مانگ نییه‌ به‌سه‌ریدا بدره‌وشێنه‌وه‌، چونكه‌ شكۆی خودا ڕووناكی كردۆته‌وه‌ و كاوڕه‌كه‌ چرایه‌تی.


ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ ده‌جه‌نگێن، كاوڕه‌كه‌ ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگارانه‌ و پاشای پاشایانه‌، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و بژارده‌ و باوه‌ڕدارن”.


ئه‌وان به‌ خوێنی كاوڕه‌كه‌ و به‌ وشه‌ی گه‌واهییان به‌زاندییان، تا ئه‌وه‌ی له‌ڕووی مه‌رگیش ژیانی خۆیان خۆشنه‌ویست.


به‌ چیا و به‌رده‌كانیان ده‌ووت: “بكه‌ونه‌ سه‌رمان تاكو له‌ڕووی دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و تووڕه‌یی كاوڕه‌كه‌ بمانشارنه‌وه‌!


شاخی ڕزگاریمانی هه‌ستانده‌وه‌، له‌ ماڵی داویدی ڕۆڵه‌ی،


چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش باڵی هه‌بوو له‌ ده‌وروبه‌ر، ناوه‌وه‌یان به‌ چاو داپۆشرابوو، شه‌و و ڕۆژ بێ وه‌ستان ده‌ڵێن: “پارسا‌یه‌، پارسایه‌‌، پارسایه‌‌، په‌روه‌ردگار خوداوندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ و دێت”


ئینجا ته‌ماشام كرد و گوێم له‌ ده‌نگی فریشته‌یه‌كی زۆر بوو له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ و بوونه‌وه‌ره‌كان و پیره‌كان، ژماره‌یان هه‌زار هه‌زار و ده‌ هه‌زار ده‌ هه‌زار ده‌بوو،


هه‌موو ئافریده‌یه‌كی ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و نێو ده‌ریاش، هه‌ر ئه‌وه‌ی تیایاندایه‌، بیستم ده‌یانووت: “ستایش و ڕێز و شكۆ و ده‌سه‌ڵات، بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و كاوڕه‌كه‌ بێت، تاهه‌تایه‌!”


چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ش ده‌یانووت: “ئامین”. بیست و چوار پیره‌كانیش كه‌وتن و كڕنۆشیان برد بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه‌ زیندووه‌.


پاشان بینیم كاوڕه‌ێک له‌سه‌ر كێوی سهیۆن ڕاوه‌ستابوو، سه‌د و چل و چوار هه‌زاری له‌گه‌ڵ بوو، ناوی باوكی ئه‌ویان له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان نووسرابوو.


په‌رستگام تیایدا نه‌بینی، چونكه‌ په‌روه‌ردگار خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ په‌رستگای ئه‌ون.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite