Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 5:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 یه‌كێک له‌ پیره‌كان پێی وتم: “مه‌گری، ئه‌وه‌تا ئه‌و شێره‌ی له‌ هۆزی ئيهوودایه‌ و له‌ ڕه‌گی داویده‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، سیپاره‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ و حه‌وت مۆره‌كه‌ی ده‌شكێنێت”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 یەکێک لە پیرەکان پێی گوتم: «مەگریێ، ئەوەتا ئەو شێرەی لە هۆزی یەهودایە و لە ڕەگی داودە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تۆمارەکە دەکاتەوە و حەوت مۆرەکەی دەشکێنێت.»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 5:5
25 Referans Kwoze  

“من ئیشۆعم، فریشته‌كه‌ی خۆم نارد تاكو به‌م شتانه‌ گه‌واهیی بۆ وارگه‌كان بده‌م. من له‌ ڕه‌گ و نه‌وه‌ی داویدم، هه‌ساره‌ی پرشنگداری به‌یانی”.


كه‌ ئاشكرایه‌ په‌روه‌ردگارمان بۆ هۆزی ئيهوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ مووشێ هیچ باسێک ده‌رباره‌ی كاهینیه‌تی ئه‌م هۆزه‌ی نه‌كردووه‌.


دیسان ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ڕه‌گی ئیشه‌ی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، هیوای نه‌ته‌وه‌كان به‌و ده‌بێت}.


سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی كه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ له‌ نه‌وه‌ی داوید په‌یدابوو،


سه‌یرم كرد كه‌ كاوڕه‌كه‌ یه‌كێک له‌ حه‌وت مۆره‌كه‌ی كرده‌وه‌. ئینجا گوێم لێبوو یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی وه‌ک هه‌وره‌تریشقه‌ وتی: “وه‌ره ته‌ماشا بكه‌‌”!


له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه‌ جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو.


دوایی یه‌كێک له‌ پیره‌كان لێی پرسیم: “ئه‌م سپی پۆشانه‌ كێن؟ له‌كوێوه‌ هاتوون؟”


بیست و چوار پیره‌كه‌ی به‌رده‌م دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ ده‌كه‌ون و كڕنۆش بۆ زیندووی جاویدانی ده‌به‌ن و تاجه‌كانیان له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ فڕێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن:


ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ خودا پێیداوه‌، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ده‌بێت زوو ڕووبده‌ن به‌ به‌نده‌كانی پیشان بدات و ده‌ریخست كه‌ به‌ فریشته‌كه‌ی خۆی بۆ یوخه‌ننه‌نی به‌نده‌ی خۆی نارد،


پێیان فه‌رموو: “خانم، بۆ ده‌گریت؟” پێی وتن: “گه‌وره‌میان بردووه‌، نازانم له‌كوێ دایانناوه‌!”.


كاتێ په‌روه‌ردگار بینی، دڵی پێی سووتا و پێی فه‌رموو: “مه‌گریێ”.


ئیشۆع ئاوڕی لێ دانه‌وه‌، فه‌رمووی: “كچانی یروشلایم، بۆ من مه‌گریێن، به‌ڵكو بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان بگریێن.


هه‌موو ده‌گریان و شیوه‌نیان بۆ ده‌گێڕا، ئه‌ویش فه‌رمووی: “مه‌گریێن. نه‌مردووه‌، به‌ڵكو نووستووه‌”.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌مدا له‌گه‌ڵم دانیشێت، وه‌ک منیش سه‌ركه‌وتم و له‌گه‌ڵ باوكم له‌ ته‌خته‌كه‌یدا دانیشتم.


ده‌ستم به‌ گریانێكی زۆر كرد، چونكه‌ كه‌س شایسته‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوو سیپاره‌كه‌ بكاته‌وه‌ یان ته‌ماشای بكات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite