Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 5:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 هه‌موو ئافریده‌یه‌كی ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و نێو ده‌ریاش، هه‌ر ئه‌وه‌ی تیایاندایه‌، بیستم ده‌یانووت: “ستایش و ڕێز و شكۆ و ده‌سه‌ڵات، بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و كاوڕه‌كه‌ بێت، تاهه‌تایه‌!”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 هەموو بوونەوەرێکی ئاسمان و زەوی و ژێر زەوی و ناو دەریاش، هەموو ئەوانەی لەوێدا بوون، بیستم دەیانگوت: «با ستایش و ڕێز و شکۆ و توانا، بۆ دانیشتووی سەر تەختەکە و بەرخەکە بێت، هەتاهەتایە!»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 5:13
29 Referans Kwoze  

تاكو هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ ناوی ئیشۆع چۆک دابده‌ن، له‌ ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش،


كه‌س نه‌بوو، نه‌ له‌ ئاسمان و نه‌ له‌سه‌ر زه‌وی و نه‌ له‌ ژێر زه‌وی بتوانێت سیپاره‌كه‌ بكاته‌وه‌ یاخود ته‌ماشای بكات.


به‌ ده‌نگێكی مه‌زن ده‌یانووت: “كاوڕه‌ سه‌ربڕاوه‌كه‌ شایسته‌ی وه‌رگرتنی توانا و ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و هێز و ڕێز و شكۆ و ستایشه‌!”


چونكه‌ هه‌موو شته‌كان له‌ ئه‌وه‌ و به‌ ئه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌. تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


تاجاویدانی هێز بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


“شكۆ بۆ خودا له‌ به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”.


به‌ چیا و به‌رده‌كانیان ده‌ووت: “بكه‌ونه‌ سه‌رمان تاكو له‌ڕووی دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و تووڕه‌یی كاوڕه‌كه‌ بمانشارنه‌وه‌!


بۆ تاكه‌ خوداوه‌ندی دانا و ڕزگاریده‌رمان، شكۆ و مه‌زنی و توانا و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌، ئێستا و تا هه‌موو ڕۆژگار. ئامین.


تا جاویدان شكۆمه‌ندی بۆ تاقه‌ خودای دانا، به‌ ئیشۆعی مه‌سیح! ئامین.


باوكانیش هی ئه‌وانن و مه‌سیحیش به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ له‌وانه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رووی هه‌مووانه‌، تاهه‌تایه‌ خوداوه‌ندێكی پیرۆزه‌! ئامین.


ئینجا له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه‌ و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌دا، له‌ناوه‌ڕاستی پیره‌كان، كاوڕێكم بینی ڕاوه‌ستابوو وه‌ک سه‌ربڕابێت، حه‌وت قۆچ و حه‌وت چاوی هه‌بوو، كه‌ حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان بۆ هه‌موو زه‌وی نێردراون.


ئێمه‌ی كرده‌ پاشا و كاهین بۆ خودای باوكی، شكۆ و ده‌سه‌ڵات تا جاویدانی بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه‌ بكات با وه‌ک فه‌رمووده‌كانی خودا بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه‌ ده‌كات وه‌ک به‌ هێزێک له‌ خوداوه‌ درابێت، تاكو خودا له‌ هه‌موو شتێكدا شكۆدار بێت به‌ ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ تاجاویدانی شكۆ و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


له‌ وارگه‌ و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا شكۆ بۆ ئه‌وه‌، تاهه‌تایه‌ بۆ هه‌موو نه‌وه‌كان. ئامین.


په‌سنیی نوێیان ده‌ووت: “تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی سیپاره‌كه‌ ببه‌یت و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ تۆ سه‌ربڕایت و به‌ خوێنی خۆت ئێمه‌ت بۆ خودا كڕییه‌وه‌، له‌ هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک.


ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن باوه‌ڕ، دامه‌زراو و جێگیر بن، لانه‌ده‌ن له‌ هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو ئافریده‌كانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه‌، منی پۆڵۆسیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان.


مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار. چونكه‌ پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه‌ تا جاویدانی. ئامین)


ئاگاداری خۆت و فێركردنت به‌، له‌سه‌ری به‌رده‌وام به‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت كرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار ده‌كه‌یت.


بۆ به‌یانی یوخه‌ننه‌ن بینی ئیشۆع به‌ره‌و لای دێت، وتی: “ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا، ئه‌وه‌ی گوناهی جیهان هه‌ڵده‌گرێت!


له‌لای ڕاستی دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌وه‌ سیپاره‌یه‌كه‌م بینی له‌ به‌ر و له‌ پشته‌وه‌ نووسرا بوو، به‌ حه‌وت مۆریش مۆر كرابوو.


هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویش كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌ نه‌نووسراوه‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ سه‌ربڕاوه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite