Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 4:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش باڵی هه‌بوو له‌ ده‌وروبه‌ر، ناوه‌وه‌یان به‌ چاو داپۆشرابوو، شه‌و و ڕۆژ بێ وه‌ستان ده‌ڵێن: “پارسا‌یه‌، پارسایه‌‌، پارسایه‌‌، په‌روه‌ردگار خوداوندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ و دێت”

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 چوار بوونەوەرەکە هەریەکەیان شەش باڵی هەبوو، دەوروبەر و ژێر باڵیشیان بە چاو داپۆشرابوو. شەو و ڕۆژ بێ وەستان دەڵێن: «پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە، خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا، ئەوەی هەبووە و هەیە و دێت.»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 4:8
42 Referans Kwoze  

په‌روه‌ردگار كه‌ هه‌یه‌ ده‌فه‌رمووێ: “منم ئه‌لف و یێ، یه‌كه‌مین و پایان” ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، كه‌ توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی هه‌یه‌.


له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش شوێنێكی وه‌ک ده‌ریایه‌كی شووشه‌یی هه‌بوو. له‌ناوه‌ڕاست و له‌ ده‌وروبه‌ری ته‌خته‌كه‌ چوار بوونه‌وه‌ر هه‌بوون، له‌پێش و پاش به‌ چاو داپۆشرابوون:


ئیشۆعی مه‌سیح خۆی خۆیه‌، دوێنێ و ئه‌مڕۆ و تاجاویدانی.


په‌سنیی مووشێی به‌نده‌ی خودا و په‌سنیی كاوڕه‌كه‌یان ده‌چڕی، ده‌یانووت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، كاره‌كانت مه‌زن و سه‌یرن! ئه‌ی پاشای پارساكان، ڕێگاكانت دادپه‌وه‌ر و ڕه‌وایه‌.


وتیان: “سوپاست ده‌كه‌ین، ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، چونكه‌ هێزه‌ مه‌زنه‌كه‌ی خۆت وه‌رگرت و فه‌رمانڕه‌واییت كرد.


گوێم له‌ یه‌كێكی دیكه‌ بوو له‌ قوربانگاكه‌وه‌ ده‌یووت: “به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک! حوكمه‌كانت ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن”.


ئه‌وه‌ی له‌ په‌ناگای هه‌ره‌به‌رز نیشته‌جێیه‌، له‌ سێبه‌ری خودای توانادار ده‌مێنێته‌وه‌.


بۆیه‌ له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودادان و شه‌و و ڕۆژ له‌ په‌رستگاكه‌ی ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن، دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش دایانده‌پۆشێت.


په‌رستگام تیایدا نه‌بینی، چونكه‌ په‌روه‌ردگار خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ په‌رستگای ئه‌ون.


له‌ ده‌میه‌وه‌ شمشێرێكی تیژ ده‌رده‌چوو، تاكو پێی له‌ نه‌ته‌وه‌كان بدات. به‌ گۆچانێكی ئاسنین شوانه‌تییان ده‌كات. گوشه‌ری مه‌یی تووڕه‌یی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک ده‌گوشێت.


هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پیلاده‌لپیا، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی پارسا و ڕه‌وایه‌، كلیله‌كه‌ی داویدی له‌ ده‌سته‌، ئه‌وه‌ی ده‌یكاته‌وه‌ و كه‌س دایناخات، دایده‌خات و كه‌س نایكاته‌وه‌، ده‌فه‌رمووێ:


یوخه‌ننه‌ن، بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی ئاسیا: به‌خشش و ئاشتی بۆ ئێوه‌، له‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، و له‌و حه‌وت ڕووحه‌ی له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌یدان،


له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه‌ جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو.


{من ده‌بمه‌ باوكتان، ئێوه‌ش ده‌بنه‌ كوڕ و كچم، ئه‌مه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌ به‌ توانا ده‌یڵێت}.


چونكه‌ ڕووحی شه‌یتانین په‌رجو ده‌كه‌ن، ده‌چنه‌ لای پاشاكانی هه‌موو جیهان، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكه‌نه‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌ مه‌زنه‌ی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک.


دووكه‌ڵی ئازاریان بۆ تاهه‌تایه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ربگرێت شه‌و و ڕۆژ پشوویان نابێت”.


وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نه‌، ئاماده‌ به‌ له‌ كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه‌، ڕابخوڕه‌، ئامۆژگاری بكه‌ به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه‌.


ئاگاداری خۆت و فێركردنت به‌، له‌سه‌ری به‌رده‌وام به‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت كرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار ده‌كه‌یت.


چونكه‌ برایان، ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێمه‌تان له‌ یاده‌، شه‌و و ڕۆژ كارمان ده‌كرد، تاكو به‌سه‌ر كه‌ستانه‌وه‌ نه‌بینه‌ بار، كاتێ ئینجیلی خودامان بۆ ڕاگه‌یاندن.


بۆیه‌ بێدار بن، له‌ یادتان بێت ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌و و ڕۆژ به‌ فرمێسكه‌وه‌ سارد نه‌بوومه‌ته‌وه‌ له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكتان.


هه‌ر كاتێ بوونه‌وه‌ره‌كان شكۆ و ڕێز و سوپاس ده‌كه‌ن بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ زیندووه‌،


ئینجا له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه‌ و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌دا، له‌ناوه‌ڕاستی پیره‌كان، كاوڕێكم بینی ڕاوه‌ستابوو وه‌ک سه‌ربڕابێت، حه‌وت قۆچ و حه‌وت چاوی هه‌بوو، كه‌ حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان بۆ هه‌موو زه‌وی نێردراون.


سه‌یرم كرد كه‌ كاوڕه‌كه‌ یه‌كێک له‌ حه‌وت مۆره‌كه‌ی كرده‌وه‌. ئینجا گوێم لێبوو یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی وه‌ک هه‌وره‌تریشقه‌ وتی: “وه‌ره ته‌ماشا بكه‌‌”!


گوێم لێبوو ده‌نگێک له‌ناوه‌ڕاستی چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌یووت: “یه‌ک ڕبه‌ گه‌نم به‌ دینارێک، سێ ڕبه‌ جۆ به‌ دینارێک، به‌ڵام زیان به‌ ڕۆن و مه‌یه‌كه‌ مه‌گه‌یه‌نه‌”.


هه‌موو فریشته‌كان له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون، پیره‌كان و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ به‌ ڕوودا كه‌وتن و كڕنۆشیان بۆ خودا برد،


له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه‌ فێرببێت، جگه‌ له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له‌ زه‌وییه‌وه‌ كڕابوونه‌وه‌.


یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ حه‌وت جامی زێڕینی دایه‌ حه‌وت فریشته‌كه‌ و پڕبوون له‌ تووڕه‌یی خودا، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ زیندووه‌.


بیست و چوار پیره‌كه‌ و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ كه‌وتن و بۆ خودای دانیشتووی سه‌ر ته‌خت كڕنۆشیان برد، وتیان: “ئامین! هه‌لیلویا!”


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite