Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 4:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش شوێنێكی وه‌ک ده‌ریایه‌كی شووشه‌یی هه‌بوو. له‌ناوه‌ڕاست و له‌ ده‌وروبه‌ری ته‌خته‌كه‌ چوار بوونه‌وه‌ر هه‌بوون، له‌پێش و پاش به‌ چاو داپۆشرابوون:

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 لەبەردەم تەختەکەش شوێنێکی وەک دەریایەکی شووشەیی هەبوو، وەک کریستاڵ. لە ناوەڕاست، لە دەوروبەری تەختەکە چوار بوونەوەر هەبوون، لەپێش و پاش بە چاو داپۆشرا بوون.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 4:6
25 Referans Kwoze  

پاشان شتێكی وه‌ک ده‌ریای شووشه‌یی تێكه‌ڵ به‌ ئاگرم بینی و ئه‌وانه‌ی دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی و ژماره‌ی ناوه‌كه‌یان به‌زاندبوو، له‌سه‌ر ده‌ریا شووشه‌ییه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون و ته‌میره‌كانی خودایان پێبوو.


ئینجا له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه‌ و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌دا، له‌ناوه‌ڕاستی پیره‌كان، كاوڕێكم بینی ڕاوه‌ستابوو وه‌ک سه‌ربڕابێت، حه‌وت قۆچ و حه‌وت چاوی هه‌بوو، كه‌ حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان بۆ هه‌موو زه‌وی نێردراون.


له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه‌ فێرببێت، جگه‌ له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له‌ زه‌وییه‌وه‌ كڕابوونه‌وه‌.


بیست و چوار پیره‌كه‌ و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ كه‌وتن و بۆ خودای دانیشتووی سه‌ر ته‌خت كڕنۆشیان برد، وتیان: “ئامین! هه‌لیلویا!”


چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ش ده‌یانووت: “ئامین”. بیست و چوار پیره‌كانیش كه‌وتن و كڕنۆشیان برد بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه‌ زیندووه‌.


هه‌موو فریشته‌كان له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون، پیره‌كان و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ به‌ ڕوودا كه‌وتن و كڕنۆشیان بۆ خودا برد،


پاشان فریشته‌كه‌ ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پرشنگدار وه‌ک شووشه‌، له‌ ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ و


شكۆی خودای هه‌بوو، دره‌وشانه‌وه‌ی وه‌ک گرانبه‌هاترین به‌رد، وه‌ک یه‌شب، ڕوون وه‌ک شووشه‌.


یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ حه‌وت جامی زێڕینی دایه‌ حه‌وت فریشته‌كه‌ و پڕبوون له‌ تووڕه‌یی خودا، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ زیندووه‌.


دوازده‌ ده‌رگاكه‌ش دوازده‌ مروارین، هه‌ر ده‌رگایه‌ک له‌ یه‌ک ده‌نكه‌ مرواری بوو. بازاڕی شاره‌كه‌ له‌ زێڕی ساف بوو وه‌ک شووشه‌ی ڕوون.


بینای شووراكه‌ له‌ یه‌شب بوو، شاره‌كه‌ش له‌ زێڕی ساف بوو، وه‌ک شووشه‌ی ساف.


چونكه‌ كاوڕه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه‌ شوانێتییان ده‌كات و به‌ره‌و كانییه‌كانی ئاوی زیندوویان ده‌بات، خوداش هه‌موو فرمێسكه‌كانی چاویان ده‌سڕێته‌وه‌”.


له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه‌ جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو.


كاتێ سیپاره‌كه‌ی وه‌رگرت، چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و بیست و چوار پیره‌كه‌ كه‌وتنه‌ به‌رده‌م كاوڕه‌كه‌، هه‌ریه‌كه‌یان ته‌میره‌ و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێبوو، ئه‌وه‌ش نوێژه‌كانی پارساكانه‌،


ئینجا ته‌ماشام كرد و گوێم له‌ ده‌نگی فریشته‌یه‌كی زۆر بوو له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ و بوونه‌وه‌ره‌كان و پیره‌كان، ژماره‌یان هه‌زار هه‌زار و ده‌ هه‌زار ده‌ هه‌زار ده‌بوو،


سه‌یرم كرد كه‌ كاوڕه‌كه‌ یه‌كێک له‌ حه‌وت مۆره‌كه‌ی كرده‌وه‌. ئینجا گوێم لێبوو یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی وه‌ک هه‌وره‌تریشقه‌ وتی: “وه‌ره ته‌ماشا بكه‌‌”!


گوێم لێبوو ده‌نگێک له‌ناوه‌ڕاستی چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌یووت: “یه‌ک ڕبه‌ گه‌نم به‌ دینارێک، سێ ڕبه‌ جۆ به‌ دینارێک، به‌ڵام زیان به‌ ڕۆن و مه‌یه‌كه‌ مه‌گه‌یه‌نه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite