Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 4:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 یه‌كسه‌ر كه‌وتمه‌ ڕووحه‌وه‌، ته‌ختێكم بینی له‌ ئاسمان دانرابوو، له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش یه‌كێک دانیشتبوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 دەستبەجێ ڕۆحی پیرۆزم هاتە سەر و تەختێکم بینی لە ئاسمان دانرابوو، لەسەر تەختەکەش یەکێک دانیشتبوو.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 4:2
28 Referans Kwoze  

له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگار له‌ ڕووحدا بووم، له‌ پشتمه‌وه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو، وه‌ک ده‌نگی كه‌ڕه‌نا،


له‌لای ڕاستی دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌وه‌ سیپاره‌یه‌كه‌م بینی له‌ به‌ر و له‌ پشته‌وه‌ نووسرا بوو، به‌ حه‌وت مۆریش مۆر كرابوو.


هه‌ر كاتێ بوونه‌وه‌ره‌كان شكۆ و ڕێز و سوپاس ده‌كه‌ن بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ زیندووه‌،


له‌ ته‌خته‌كه‌وه‌ بروسک و هه‌وره‌تریشقه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌هات، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش حه‌وت چرای ئاگرین ده‌سووتان، كه‌ حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان.


هه‌موو ئافریده‌یه‌كی ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و نێو ده‌ریاش، هه‌ر ئه‌وه‌ی تیایاندایه‌، بیستم ده‌یانووت: “ستایش و ڕێز و شكۆ و ده‌سه‌ڵات، بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و كاوڕه‌كه‌ بێت، تاهه‌تایه‌!”


به‌ ڕووح بردمی بۆ چیایه‌كی مه‌زن و به‌رز، شاره‌ مه‌زنه‌كه‌، یروشلایمی‌ پارسا‌ی پیشاندام، له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خودا ده‌هاته‌ خواره‌وه‌.


سه‌رووی لێدوانه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: ئێمه‌ كاهینێكی باڵای ئاوامان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسماناندا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی مه‌زنایه‌تی دانیشت،


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌مدا له‌گه‌ڵم دانیشێت، وه‌ک منیش سه‌ركه‌وتم و له‌گه‌ڵ باوكم له‌ ته‌خته‌كه‌یدا دانیشتم.


پاشان ته‌ختێكی گه‌وره‌ی سپیم بینی و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشتبوو، زه‌وی و ئاسمان له‌به‌ر ڕووی هه‌ڵاتبوون، هیچ شوێنیان نه‌دۆزرایه‌وه‌!


بیست و چوار پیره‌كه‌ و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ كه‌وتن و بۆ خودای دانیشتووی سه‌ر ته‌خت كڕنۆشیان برد، وتیان: “ئامین! هه‌لیلویا!”


دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا هه‌موو شتێک نوێ دروست ده‌كه‌م!”. هه‌روه‌ها فه‌رمووێ: “بنووسه‌: چونكه‌ ئه‌م وتانه‌ ڕه‌وا و سه‌رڕاستن”.


ئه‌ویش له‌ ڕووحدا بردمییه‌ چۆڵه‌وانیه‌ک، بینیم ژنێک له‌سه‌ر دڕنده‌یه‌كی قرمزی دانیشتووه‌ كه‌ به‌ ناوی كفر داپۆشرابوو، حه‌وت سه‌ر و ده‌ قۆچی هه‌بوو.


ئیتر منداڵێكی نێرینه‌ی بوو، ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو به‌ گۆچانێكی ئاسنین شوانایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات. به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی بۆ لای خودا و ته‌خته‌كه‌ی ڕفێندرا.


به‌ چیا و به‌رده‌كانیان ده‌ووت: “بكه‌ونه‌ سه‌رمان تاكو له‌ڕووی دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و تووڕه‌یی كاوڕه‌كه‌ بمانشارنه‌وه‌!


په‌روه‌ردگار له‌ په‌رستگای پارسای خۆیه‌تی. ته‌ختی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسمانه‌. چاوه‌كانی ته‌ماشا ده‌كه‌ن و پێڵوه‌كانی ئاده‌میزادان تاقیده‌كه‌نه‌وه‌.


ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “كه‌واته‌، چۆن داوید له‌ ڕووحدا پێی ده‌ڵێ په‌روه‌ردگار؟ كه‌ ده‌ڵێ:


بیست و چوار پیره‌كه‌ی به‌رده‌م دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ ده‌كه‌ون و كڕنۆش بۆ زیندووی جاویدانی ده‌به‌ن و تاجه‌كانیان له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ فڕێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن:


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite