Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 4:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 پاش ئه‌مه‌ ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له‌ ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه‌ یه‌كه‌مجار وه‌ک كه‌ڕه‌نا هاته‌ گوێم، پێی فه‌رمووم: “سه‌ربكه‌وه‌ بۆ ئێره‌، ئه‌وه‌ت پیشان ده‌ده‌م كه‌ دوای ئه‌مه‌ پێویسته‌ ڕووبدات”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 پاش ئەمە تەماشام کرد دەرگایەکی کراوەم بینی لە ئاسماندا، ئەو دەنگەش کە یەکەم جار وەک کەڕەنا هاتە گوێم، پێی فەرمووم: «سەربکەوە بۆ ئێرە، ئەوەت پیشان دەدەم کە دوای ئەمە پێویستە ڕووبدات.»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 4:1
21 Referans Kwoze  

ده‌نگێكی مه‌زنیشیان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بیست، پێی ده‌فه‌رموون: “سه‌ربكه‌ونه‌ ئێره‌”. ئه‌وانیش له‌به‌رچاوی دوژمنانیان له‌ هه‌وردا بۆ ئاسمان سه‌ركه‌وتن.


ئه‌مانه‌ی ده‌یبینت بینووسه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی پاش ئه‌مه‌ش ده‌بێت.


له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگار له‌ ڕووحدا بووم، له‌ پشتمه‌وه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو، وه‌ک ده‌نگی كه‌ڕه‌نا،


هه‌ركه‌ له‌ ئاوه‌كه‌ هه‌ستایه‌وه‌، بینی ئاسمانان شه‌قبوو، ڕووحیش وه‌ک كۆترێک دابه‌زییه‌ سه‌ری.


پاشان پێی وتم: “ئه‌م وتانه‌ سه‌رڕاست و ڕه‌وان. په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕووحی پێغه‌مبه‌ره‌ پارساكان، فریشته‌كه‌ی خۆی نارد تاكو ئه‌و شتانه‌ پیشانی به‌نده‌كانی خۆی بدات كه‌ ده‌بێت زوو ڕووبده‌ن”.


فریشته‌ی حه‌وته‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده‌ سه‌ر هه‌وا، ده‌نگێكی مه‌زن له‌ په‌رستگاكه‌ و له‌ ته‌خته‌كه‌وه‌ هات، وتی: “هاته‌ دی!”


وتی: “ده‌بینم ئاسمان كراوه‌ته‌وه‌ و ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌لای ڕاستی خودا ڕاوه‌ستاوه‌”.


به‌ڵام كاتێ ئه‌و هات، ڕووحی ڕه‌وا، ئه‌و بۆ ڕه‌وای ته‌واو ڕێبه‌رایه‌تیتان ده‌كات، چونكه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ نادوێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گوێی لێ ده‌بێت ده‌یڵێت و ڕاده‌گه‌یه‌نێت چی ڕووده‌دات.


كاتێ گه‌ل هه‌موو عه‌مادكران، ئیشۆعیش عه‌مادكرا، كه‌ نوێژی ده‌كرد ئاسمان كرایه‌وه‌،


ئاسمانی به‌ كراوه‌یی بینی، شتێک وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن هاته‌ خواره‌وه‌، به‌ هه‌ر چوار لاوه‌ به‌سترابووه‌وه‌ و شۆڕكرایه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی.


كاتێ ئیشۆع عه‌ماد كرا، یه‌كسه‌ر له‌ نێو ئاوه‌كه‌ هه‌ستایه‌وه‌. ئاسمانانی بۆ كرایه‌وه‌ و بینی ڕووحی خودا وه‌ک كۆترێک هاته‌ خواره‌وه‌ و هاته‌ سه‌ری.


ئاوڕم دایه‌وه‌ تاكو ئه‌و ده‌نگه‌ ببینم كه‌ له‌گه‌ڵم ده‌دووا، كاتێ ئاوڕم دایه‌وه‌ حه‌وت چرادانی زێڕینم بینی،


په‌رستگای خوداش له‌ ئاسماندا كرایه‌وه‌ و چه‌مه‌دانی په‌یمانه‌كه‌ی له‌ په‌رستگاكه‌ی ده‌ركه‌وت. له‌وێدا بووه‌ بروسكه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه‌ و بوومه‌له‌رزه‌ و ته‌رزه‌یه‌كی مه‌زن.


پاشان ئاسمانم به‌ كراوه‌یی بینی، ماینێكی سپیم بینی و سواره‌كه‌ی به‌ ده‌ستپاک و ڕاستگۆ ناوده‌برا. به‌ دادپه‌روه‌ری حوكم ده‌دات و ده‌جه‌نگێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite