Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 3:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 خه‌ڵكێكی كه‌مت له‌ سه‌ردسدا هه‌یه‌ پۆشاكه‌كانیان گڵاو نه‌كردووه‌، به‌ به‌رگی سپییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ من ڕێده‌كه‌ن، چونكه‌ شایانی ئه‌وه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 «کەچی خەڵکێکی کەمت لە ساردسدا هەیە بەرگەکانیان گڵاو نەکردووە. ئەوان بە بەرگی سپییەوە لەگەڵ من ڕێ دەکەن، چونکە شایانی ئەوەن.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 3:4
31 Referans Kwoze  

پاش ئه‌مه‌ سه‌یرم كرد كۆمه‌ڵانێكی زۆرم بینی كه‌س ناتوانێت بیانژمێرێت، له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و هۆز و گه‌ل و زمانێک، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ و كاوڕه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون، جلی سپییان له‌به‌ردابوو و لقه‌ دارخورمایان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو،


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ئاوا به‌رگی سپی ده‌پۆشێت و ناوی له‌ سیپاره‌ی ژیان ناسڕمه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م باوكم و له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی دان به‌ ناوه‌كه‌یدا ده‌نێم.


جا هه‌ریه‌كه‌یان جلێكی سپییان پێدرا و پێیان وترا ماوه‌یه‌ک بسره‌ون، تاكو به‌نده‌ هاوكاره‌كان و براكانیان كه‌ وه‌ک ئه‌وان ده‌كوژرێن ته‌واو ده‌بن.


سه‌ربازیش له‌ ئاسماندا به‌ سواری ئه‌سپی سپی شوێنی ده‌كه‌وتن، كه‌تانی سپی پاكیان له‌به‌ردا بوو.


له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه‌ جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو.


ئامۆژگاریت ده‌كه‌م زێڕی به‌ ئاگر پوخته‌كراوم لێ بكڕیت تاكو ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، جلی سپیش تاكو بیپۆشیت، بۆئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری ڕووتیت ده‌رنه‌كه‌وێت، كلیش له‌ چاوت بده‌یت تاكو ببینیت.


كراسێكی كه پاک و پرشنگداری پێدرابوو بیپۆشێت. ئه‌و كراسه‌ش خوداناسیه‌كانی پارساكانه‌”.


هه‌ندێک له‌ ئاگر بڕفێنن و ڕزگاریان بكه‌ن، له‌ ترسدا به‌زه‌ییتان به‌ هه‌ندێک بێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ڕقتان له‌و به‌رگانه‌ بێته‌وه‌ كه‌ به‌ جه‌سته‌ گڵاو بوونه‌.


كه‌واته‌ هه‌موو كاتێ بێداربن و نزا بكه‌ن، تاكو بتوانن له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ریكه‌ ڕووده‌دات ڕزگارتان بێت و له‌به‌رده‌م ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاوه‌ستن”.


كاتێ چوونه‌ نێو گۆڕه‌كه‌، گه‌نجێكیان بینی له‌لای ڕاست دانیشتبوو، پۆشاكێكی سپی له‌به‌ر بوو، ئه‌وانیش تاسان.


به‌ڵام ئه‌وانه‌ی داده‌نرێن شایانی گه‌یشتنن به‌و ڕۆژگار و به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناكه‌ن.


چوونه‌ هه‌ر شار و گوندێک، به‌ شوێن كه‌سێكی شایسته‌دا بگه‌ڕێن، له‌وێ بمێننه‌وه تا ده‌ڕۆن‌.


هه‌ر له‌و كاته‌دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا و ده‌یه‌كی شاره‌كه‌ كه‌وت. حه‌وت هه‌زار كه‌س به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كوژران، ئه‌وانی دیكه‌ ترسان، ستایشی خوداوه‌ندی ئاسمانیان كرد.


ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ حوكمی خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، تاكو شیاوی پاشایه‌تیی خودا بن، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئازار ده‌چێژن.


كه‌ خودای‌ به‌ توانا پاشاكانی بڵاوه‌ پێكرد، وه‌ک بارینی به‌فر بوو له‌سه‌ر كێوی چه‌لمۆن.


ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه‌ نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی:


فه‌رمووی: “منم ئه‌لف و یێ. یه‌كه‌مین و پایان. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی، له‌ په‌رتووكێک بینووسه‌وه‌ و بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی بنێره‌، بۆ ئه‌پیسۆس و سمۆڕنا و پرگاموس و تیئۆتیڕا و سه‌ردس و پیلاده‌لپیا و لادیقیا”.


ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ژن گڵاو نه‌بوونه‌، چونكه‌ بێگه‌ردن، ئه‌وانه‌ به‌دوای كاوڕه‌كه‌ ده‌كه‌ون بۆ هه‌ر كوێ بڕوات، ئه‌وانه‌ وه‌ک نۆبه‌ره‌ بۆ خودا و كاوڕه‌كه‌ له‌نێو خه‌ڵک كڕدراون.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite