Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 3:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 ئه‌وانه‌ی خۆشمبووێت سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌م و ته‌مبێی ده‌كه‌م. بۆیه‌ دڵگه‌رم به‌ و تۆبه‌ بكه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 «ئەوانەی خۆشم بوێن سەرزەنشتیان دەکەم و تەمبێیان دەکەم. بۆیە دڵگەرم بە و تۆبە بکە.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 3:19
31 Referans Kwoze  

به‌ڵام كه‌ په‌روه‌ردگار حوكممان بدات، ئه‌وا ته‌مبێ ده‌كرێین، تاكو له‌گه‌ڵ جیهاندا تاوانبار نه‌كرێین.


جا به‌ بیرت بێته‌وه‌ له‌كوێ كه‌وتیت! تۆبه‌ بكه‌، كاره‌كانی یه‌كه‌مینت بكه‌وه‌. ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كه‌یت، ئه‌وا به‌مزووانه‌ دێمه‌ لات و چرادانه‌كه‌ت له‌ شوێنی خۆی لاده‌ده‌م.


كه‌واته‌ سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له‌ ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه‌: چ تێكۆشانێک، چ ناڕه‌زاییه‌ک، چ تووڕه‌ییه‌ک، چ ترسێک، چ تامه‌زرۆییه‌ک، چ دڵگه‌رمییه‌ک، چ تۆڵه‌یه‌ک. له‌ هه‌موو شتێكدا خۆتان سه‌لماند كه‌ بێتاوانن له‌و باسه‌دا.


دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات، جنێوی ئه‌وانه‌ی جنێوت پێده‌ده‌ن كه‌وته‌ سه‌ر من.


مرۆڤ به‌ سه‌رزه‌نشتكردنی له‌به‌ر گوناهه‌كانی ته‌مبێ‌ ده‌كه‌یت، وه‌ک مۆرانه‌ سامانی له‌ناوده‌به‌یت، هه‌ر مرۆڤێک ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌كه‌. سیلاه.‌


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌گرێت، چونكه‌ كه‌ سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.


ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ خۆی به‌ختكرد، تاكو له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه‌، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.


سست مه‌بن له‌ تێكۆشان، له‌ ڕووح گه‌رم بن، په‌روه‌ردگار بپه‌رستن.


ئایا ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ته‌مبێ‌ ده‌كات، سه‌رزه‌نشت ناكات؟ ئایا ئه‌وه‌ی فێری مرۆڤ ده‌كات. زانینی نیه‌؟


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ تووڕه‌ییت سه‌رزه‌نشتم مه‌كه‌، به‌ ڕق هه‌ستانت ته‌مێم مه‌كه‌‌.


وه‌ک نه‌ناسراو به‌ڵام ناسراوین، وه‌ک مردوو و ئه‌وه‌تا زیندووین، وه‌ک سزادراو به‌ڵام نه‌كوژراوین،


جا قوتابییه‌كانی بیریان كه‌وته‌وه‌ كه‌ نووسراوه‌: {دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات}.


دڵگه‌رمی شتێكی باشه‌، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێ به‌ مه‌به‌ستێكی پاک بێت، نه‌ک ته‌نها ئه‌و كاته‌ی من له‌گه‌ڵتان‌ بم.


هه‌موو ئه‌و پاكیزانه‌ش هه‌ستان و چراكانیان ئاماده‌ كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite