4 ڕووی ده‌بینن و ناوی له‌سه‌ر نێوچه‌وانیانه.
4 ڕووی دەبینن و ناوی لەسەر نێوچەوانیانە.
پاشان بینیم كاوڕه‌ێک له‌سه‌ر كێوی سهیۆن ڕاوه‌ستابوو، سه‌د و چل و چوار هه‌زاری له‌گه‌ڵ بوو، ناوی باوكی ئه‌ویان له‌سه‌ر نێوچه‌وانیان نووسرابوو.
به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵپاكه‌كان، چونكه خودا ده‌بینن.
ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه كۆڵه‌گه‌یه‌ک له نێو په‌رستگای خوداوه‌ندم و هه‌رگیز لێی ده‌رناچێت. ناوی خوداوه‌ندم و ناوی شاری خوداوه‌ندم له‌سه‌ر ده‌نووسم، یروشلایمی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه‌ندمه‌وه له ئاسمان دێته خواره‌وه، هه‌روه‌ها ناوی نوێی خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم.
له‌گه‌ڵ هه‌مووان دوای ئاشتی بكه‌ون، هه‌روه‌ها پارسا بن. بێ پارسایی كه‌س په‌روه‌ردگار نابینێت.
وتی: “زیان به زه‌وی و ده‌ریا و دره‌خت مه‌گه‌یه‌نن، تاكو نێوچه‌وانی به‌نده‌كانی خوداوه‌ندمان مۆر ده‌كه‌ین”.
جا ئێستا له ته‌مدا ته‌ماشای ئاوێنه ده‌كه‌ین، به‌ڵام دوایی ڕووبه‌ڕووه. ئێستا هه‌ندێك زانین ده‌زانم، به‌ڵام دوایی ته‌واو ده‌زانم، هه‌روه‌ك ته‌واو ناسراوم.
باوكه، ده‌مه‌وێت ئه‌وانه‌ی كه به منت داون له‌كوێ بم له‌گه‌ڵم بن، تاكو شكۆمه‌ندییه‌كه‌م ببینن كه به منت داوه، چونكه پێش دامه‌زراندنی جیهان منت خۆش‌ویست.
ئه‌وه‌ی ڕاژه‌م ده‌كات با به‌دوام بكه‌وێت. جا له هه‌ر شوێنێک بم، ڕاژه‌وانیشم له‌وێیه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه‌م بكات باوک ڕێزی لێ ده‌گرێت.
به‌ڵام من به بێتاوانی ڕووی تۆ ده‌بینم. كه به‌ئاگادێم تێر ده‌بم له بینینی شێوه‌ت.
زۆر كه‌س ده‌ڵێن: “كێ چاكه‌مان نیشان ده‌دات؟”. ڕووناكیی ڕووخسارت به‌سه‌رماندا هه‌ڵبێنه ئه‌ی په‌روه‌ردگار.
گیانم تینووی خودایه، خوداوه‌ندی زیندوو. كه‌ی بێم و ڕووبه‌ڕووی خودا ببم؟