Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 22:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 به‌ ناوه‌ڕاستی بازاڕی شاره‌كه‌دا ده‌ڕوات. له‌ هه‌ردوو ڕۆخی ڕووباره‌كه‌دا دره‌ختی ژیان ڕوابوو كه‌ دوازده‌ جۆر به‌رهه‌م ده‌دات، هه‌ر مانگێک به‌رهه‌می خۆی ده‌دات. گه‌ڵای دره‌خته‌كه‌ش بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 بە ناوەڕاستی شەقامی شارەکەدا دەڕوات. لە هەردوو ڕۆخی ڕووبارەکەدا درەختی ژیان ڕوابوو کە دوازدە جار بەرهەم دەدات، هەر مانگە و بەرهەمێک. گەڵای درەختەکەش بۆ چاکبوونەوەی نەتەوەکانە.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 22:2
20 Referans Kwoze  

پاشان فریشته‌كه‌ ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پرشنگدار وه‌ک شووشه‌، له‌ ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ و


ئه‌وه‌ی خودی خۆی له‌ له‌شیدا له‌سه‌ر ته‌خته‌دار گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین، تاكو سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ بمرین و بۆ خوداناسی بژین. ئه‌وه‌ی به‌ قامچی لێدانه‌كه‌ی چاكبوونه‌وه‌.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌ دره‌ختی ژیان بخوات، ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شتی خودادایه‌”.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزن، تاكو مافیان له‌ دره‌ختی ژیان هه‌بێت، له‌ ده‌رگاكانه‌وه‌ بچنه‌ نێو شاره‌كه‌.


ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌ وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه‌ بسڕێته‌وه‌، خودا له‌ سیپاره‌ی ژیان و له‌ شاره‌ پارسا‌كه‌ بێبه‌شی ده‌كات و له‌وه‌ی له‌م سیپاره‌یه‌دا نووسراوه‌.


گه‌لی ڕزگاربووان به‌ ڕووناكییه‌كه‌ی ڕێ ده‌كه‌ن، پاشاكانی زه‌وی شكۆی خۆیانی بۆ ده‌هێنن.


دوازده‌ ده‌رگاكه‌ش دوازده‌ مروارین، هه‌ر ده‌رگایه‌ک له‌ یه‌ک ده‌نكه‌ مرواری بوو. بازاڕی شاره‌كه‌ له‌ زێڕی ساف بوو وه‌ک شووشه‌ی ڕوون.


“ڕووحی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره‌، چونكه‌ ده‌ستنیشانی كردووم بۆ موژده‌دان به‌ هه‌ژاران، ناردوومی تاكو دڵشكاوان چاكبكه‌مه‌وه‌ و بانگه‌وازی ئازادی بۆ دیلكراوان و بینایی بۆ نابینایان بده‌م، پێشێلكراوان به‌ره‌و ئازادی بنێرم و


دڵشكاوان چاک ده‌كاته‌وه‌ و برینیان ساڕێژ ده‌كات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite