Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 22:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 “ئه‌وه‌تا خێرا دێم! پاداشتی خۆم پێیه‌، تاكو پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی بده‌مه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 «ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 22:12
19 Referans Kwoze  

چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی باوكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه‌.


ئه‌گه‌ر كاری یه‌كێك بمێنێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ری بنیادی ناوه‌، ئه‌وا پاداشت وه‌رده‌گرێت.


چێنه‌ر و ئاودێر یه‌كن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ به‌گوێره‌ی ماندووبوونی خۆی كرێی خۆی وه‌رده‌گرێت.


“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه‌ ده‌پارێزێت”.


كه‌واته‌، هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆی هه‌ژماردێک ده‌داته‌ خودا.


نه‌ته‌وه‌كان تووڕه‌ بوون، تووڕه‌یی تۆش هاتووه‌. كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووان هات، بۆ پاداشتكردنی به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانت و پارساكان و ئه‌وانه‌ی له‌ ناوت ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک، هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی زه‌ویان له‌ناوده‌برد”.


مردووه‌كانم بینی به‌ گه‌وره‌ و بچووكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م خودا ڕاوه‌ستابوون، سیپاره‌كان كرانه‌وه‌. سیپاره‌یه‌كی دیكه‌ش كه‌ سیپاره‌ی ژیانه‌ كرابووه‌وه‌. مردووه‌كان به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانیان به‌وه‌ی له‌ سیپاره‌كان نووسراوه‌ حوكم دران.


گه‌واهیده‌ری ئه‌مانه‌ ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ! خێرا‌ دێم”. ئــامـیــن! وه‌ره‌، ئــیــشــۆعــی پــه‌روه‌ردگــار.


به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان سزایان بده‌، به‌گوێره‌ی كردوه‌كانی ده‌ستیان سزایان بده‌ و ڕه‌فتاره‌كانی خۆیان بگێڕه‌وه‌ سه‌ر خۆیان.


هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به‌ مه‌رگ ده‌كوژم، جا هه‌موو وارگه‌كانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشک و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ.


زوو دێم. ده‌ست بگره‌ به‌وه‌ی هه‌ته‌، تاكو كه‌س تاجه‌كه‌ت لێ نه‌ستێنێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite