Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 21:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 به‌ڵام ترسنۆكه‌كان و بێباوه‌ڕان و قێزه‌وه‌نان، بكوژان و داوێنپیسان و جادووگه‌ران، بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له‌ ده‌ریاچه‌ی به‌ ئاگر و گۆگرد داگیرساوه‌ كه‌ مه‌رگی دووه‌مه‌”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 بەڵام ترسنۆک و بێباوەڕ و قێزەونان، هەروەها بکوژ و داوێنپیس و جادووگەر و بتپەرستان، لەگەڵ هەموو درۆزنان، بەشیان لە دەریاچەی بە ئاگر و گۆگرد داگیرساوە کە مردنی دووەمە.»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 21:8
39 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت مه‌رگی دووه‌م ئازاری نادات”.


سه‌گه‌كان و جادووگه‌ران و داوێنپیسان و بكوژان و بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزن و ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ درۆ ده‌كه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بن.


هه‌ر كه‌سێک ڕقی له‌ براكه‌ی ببێته‌وه‌ بكوژه‌، خۆتان ده‌زانن هیچ بكوژێک له‌ ژیانی جاویدانیدا نامێنێته‌وه‌.


دڕنده‌كه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ی په‌رجوی له‌ پێناوی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌ كرد كه‌ په‌رجوی دڕنده‌كه‌یان وه‌رگرت و ئه‌وانه‌ی كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی برد. هه‌ردووكیان به‌ زیندوویی فڕێدرانه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگر، كه‌وا به‌ گۆگرد داگیرساوه‌.


با له‌لای هه‌مووان هاوسه‌رگیری ڕێزی هه‌بێت، نوێنی هاوسه‌رگیریسش ناگڵاو بێت، چونكه‌ خودا به‌ڕه‌ڵا و داوێنپیسان تاوانبار ده‌كات.


له‌ ڕووپامایی درۆزنان، ویژدانیان داخكراوه‌.


ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “چیتانه‌ ده‌ترسن ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌؟” ئینجا هه‌ستا، له‌ ڕه‌شه‌با و ده‌ریاكه‌ی ڕاخوڕی، ئیتر بووه‌ هێمنییه‌كی ته‌واو.


هه‌روه‌ها له‌ كوشتن و جادووگه‌ری و داوێنپیسی و دزیكردنیان تۆبه‌یان نه‌كرد.


ئێوه‌ له‌ باوكێكن كه‌ ئیبلیسه‌، ده‌تانه‌وێت به‌ ئاره‌زووه‌كانی باوكتان بكه‌ن. ئه‌و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بكوژ بووه‌، له‌ ڕه‌وادا جێگیر نه‌بووه‌، چونكه‌ ڕه‌وا له‌ودا نییه‌. كاتێكیش درۆ ده‌كات، باسی شتی خۆی ده‌كات، چونكه‌ درۆزنه‌ و باوكی درۆیه‌.


له‌وانه‌ مه‌ترسن كه‌ له‌ش ده‌كوژن، به‌ڵام ناتوانن گیان بكوژن، به‌ڵكو له‌وه‌ بترسن كه‌ ده‌توانێ گیان و له‌ش هه‌ردوكیان له‌ دۆزه‌خدا له‌ناوبه‌رێت.


كێ درۆزنه‌؟ ئه‌وه‌ی نكۆڵی بكات كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌. ئه‌مه‌ دژه‌ مه‌سیحه‌، ئه‌وه‌ی نكۆڵی له‌ باوک و ڕۆڵه‌ ده‌كات.


ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا بهێنێت ئه‌م گه‌واهییه‌ له‌ خۆیدا هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی بڕوا به‌ خودا نه‌كات، خودا به‌ درۆزن داده‌نێت، چونكه‌ باوه‌ڕ به‌و گه‌واهییه‌ ناكات كه‌ خودا سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی.


ئاگادارم له‌ كردار و ماندووێتی و دانبه‌خۆداگرتنت، هه‌روه‌ها كه‌ ناتوانیت به‌رگه‌ی به‌دكاران بگریت، ئه‌وانه‌شت تاقی كرده‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌ په‌یامبه‌ر ده‌زانن و په‌یامبه‌ریش نین، به‌ درۆزن ده‌رچوون،


هاتنه‌وه‌ی سه‌رپێچیكار به‌ كاری شه‌یتانه‌، به‌ هه‌موو په‌رجو و نیشانه‌ و كارێكی سه‌یری درۆیه‌،


بۆ لای ئیشۆع، نێوانگری په‌یمانی نوێ، بۆ خوێنێكی پرژێندراو كه‌ له‌ خوێنی هاویل باشتر ده‌دوێت.


ده‌ڵێن كه‌وا خودا ده‌ناسن، به‌ڵام به‌ كرده‌وه‌یان نكۆڵیی لێده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ قێزه‌وه‌نن، گوێڕایه‌ڵ نین، به‌كه‌ڵكی هیچ چاكه‌كارییه‌ک نایه‌ن.


ئاوا ئه‌سپه‌كان و سواره‌كانیانم له‌ بینینه‌كه‌دا بینی: سپه‌ری ئاگرین و مرواریدار و گۆگردیان هه‌بوو، سه‌ری ئه‌سپه‌كان وه‌ک سه‌ری شێر بوون، له‌ ده‌میانه‌وه‌ ئاگر و دووكه‌ڵ و گۆگرد ده‌رده‌چوو.


ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه‌، كه‌ به‌ ساده‌یی له‌ جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه‌. له‌به‌رده‌م فریشته‌ پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به‌ ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت.


هیچ شتێكی گڵاو ناچێته‌ ناوی، نه‌ک ئه‌وانه‌ی قێزه‌وه‌نن و درۆزنن، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌دا نووسراوه‌.


جا ترسام و چووم تالنته‌كه‌تم له‌نێو زه‌ویدا شارده‌وه‌. ئا ئه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ته‌.


له‌وێ كرمه‌كانیان نامرێت و ئاگره‌كه‌ ناكوژێته‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite