Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 21:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت، هه‌موو شتێک به‌ میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، ده‌بمه‌ خوداوه‌ندی و ئه‌ویش ده‌بێته‌ ڕۆڵه‌م.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 ئەوەی سەربکەوێت ئەوانەی بە میرات بۆ دەمێنێتەوە، دەبمە خودای و ئەویش دەبێتە کوڕم.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 21:7
26 Referans Kwoze  

{من ده‌بمه‌ باوكتان، ئێوه‌ش ده‌بنه‌ كوڕ و كچم، ئه‌مه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌ به‌ توانا ده‌یڵێت}.


وه‌ک ئه‌م په‌یمانه‌ له‌گه‌ڵ ماڵی ئیسڕائیلدا ده‌به‌ستم دوای ئه‌و ڕۆژانه‌، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، فێركردنه‌كانم ده‌خه‌مه‌ نێو هزریان وله‌سه‌ر دڵیان ده‌ینووسم، من ده‌بمه‌ خوداوه‌ندیان وئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی من.


گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا نشینگه‌ی خودا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، ئه‌ویش له‌گه‌ڵیان نیشته‌جێ ده‌بێت. ئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی ئه‌و، خودا خۆی له‌گه‌ڵیاندایه‌ و ده‌بێته‌ خوداوه‌ندیان.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت مه‌رگی دووه‌م ئازاری نادات”.


ئینجا پاشا به‌وانه‌ی لای ڕاستیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوكم داڕشتی پێدان، ببنه‌ میراتگری ئه‌و پاشایه‌تیه‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ بۆتان ئاماده‌ كراوه‌.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت له‌ مه‌نی شاراوه‌ی ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی ده‌ده‌مێ، كه‌ ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێت كه‌س نایزانێت”.


هه‌ر كه‌سێكیش له‌پێناوی ناوی من، ماڵ یان برا یان خوشک یان باوک یان دایک یان ژن یان منداڵ یان كێڵگه‌ی به‌جێهێشتووه‌، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و ژیانی جاویدانییش به‌ میرات وه‌رده‌گرێت.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌ دره‌ختی ژیان بخوات، ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شتی خودادایه‌”.


خراپه‌ به‌ خراپه‌ مه‌ده‌نه‌وه‌، یان جنێو به‌ جنێو، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ داوای داڕشت بكه‌ن، بزانن كه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكراون، تاكو ببنه‌ میراتگری داڕشت.


به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌تانه‌ ده‌ستی پێوه‌ بگرن، تاكو دێم.


كاتێ ئیشۆع ده‌رده‌چوو به‌ڕێوه‌ بوو، كابرایه‌ک ڕایكرده‌ لای، كڕنۆشی بۆ برد و لێی پرسی: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به‌ میرات بگرم؟”


بۆم هاوار ده‌كات: تۆ باوكمی. خوداوه‌ندی منی. تاشه‌به‌ردی ڕزگاری منی.


گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم ئه‌ی كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له‌ كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت.


چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ ڕووحی خودا ده‌هاژوورێن، ئه‌وانه‌ ڕۆڵه‌ی خودان.


چونكه‌ ئافریده‌ چاوه‌ڕێ ده‌كات ڕۆڵه‌كانی خودا ئاشكرا بكرێن.


په‌رستگای خوداش چ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بتدا هه‌یه‌؟ چونكه‌ ئێوه‌ په‌رستگای خودای زیندوون، وه‌ک خودا فه‌رموویه‌تی: {تیایاندا نیشته‌جێ ده‌بم و له‌گه‌ڵیان ڕێده‌كه‌م، ده‌بمه‌ خوداوه‌ندیان و ئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی من}.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite