Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 21:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 هه‌موو فرمێسكێكی چاویان ده‌سڕێته‌وه‌، ئیتر مه‌رگ نابێت، خه‌م و هاوار و ئازار نامێنن، چونكه‌ شته‌كانی پێشوو به‌سه‌رچوون”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 21:4
26 Referans Kwoze  

چونكه‌ كاوڕه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه‌ شوانێتییان ده‌كات و به‌ره‌و كانییه‌كانی ئاوی زیندوویان ده‌بات، خوداش هه‌موو فرمێسكه‌كانی چاویان ده‌سڕێته‌وه‌”.


دوا دوژمن كه‌ پووچه‌ڵ ده‌كرێت، مه‌رگه‌.


جیهان و هه‌وه‌سه‌كانی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ خواستی خودا ده‌كات تاهه‌تایه‌ جێگیر ده‌بێت.


ئاسمان و زه‌وی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم به‌سه‌رناچن.


پاشان ئاسمانێكی نوێ و زه‌وییه‌كی نوێم بینی، چونكه‌ ئاسمانی یه‌كه‌م و زه‌ویی یه‌كه‌م به‌سه‌رچوون، ئیتر ده‌ریاش نه‌ما.


مه‌رگ و دۆڵی بێبن فڕێدرانه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌كه‌وه‌. ئه‌م ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌ مه‌رگی دووه‌مه‌.


ئیتر هیچ نه‌فره‌تێک نامێنێت. ته‌ختی خودا و كاوڕه‌كه‌ش له‌نێو شاره‌كه‌دا ده‌بن، به‌نده‌كانی ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن و


به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به‌ ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به‌ سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه‌ ده‌سوتێت.


ئه‌وانه‌ی جیهان به‌كارده‌هێنن وه‌ك هه‌ر به‌كاری نه‌هێنن، چونكه‌ وێنه‌ی ئه‌م جیهانه‌ ڕووه‌و نه‌مانه‌.


مرۆڤ له‌ هه‌ناسه‌یه‌ک ده‌كات. ڕۆژگاریشی وه‌ک سێبه‌رێكی تێپه‌ڕیوه‌.


{بۆیه‌ له‌ناوه‌ڕاستیان ده‌رچن و لێیان جیا ببنه‌وه‌، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ. ده‌ست مه‌ده‌نه‌ هیچ گڵاوێک، ئینجا په‌سه‌ندتان ده‌كه‌م}.


كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه‌: شته‌ كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه‌.


وشه‌ی “جارێكی دیكه‌” ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ی له‌رزۆكن وه‌ک دروستكراو نامێنێت، تاكو شته‌ ناله‌رزۆكه‌كان بمێنن.


ده‌ریاش مردووه‌كانی ناوخۆی ڕاده‌ست كرد، هه‌روه‌ها مه‌رگ و دۆڵی بێبن مردووه‌كانی خۆیان ڕاده‌ست كرد و هه‌ریه‌كه‌ و به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانی حوكم درا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite