Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 20:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 مردووه‌كانم بینی به‌ گه‌وره‌ و بچووكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م خودا ڕاوه‌ستابوون، سیپاره‌كان كرانه‌وه‌. سیپاره‌یه‌كی دیكه‌ش كه‌ سیپاره‌ی ژیانه‌ كرابووه‌وه‌. مردووه‌كان به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانیان به‌وه‌ی له‌ سیپاره‌كان نووسراوه‌ حوكم دران.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 مردووەکانم بینی بە گەورە و بچووکەوە لەبەردەم تەختەکەدا ڕاوەستابوون و پەڕتووکەکان کرانەوە. پەڕتووکێکی دیکەش کە پەڕتووکی ژیانە کرابووەوە. مردووەکان بەگوێرەی کردەوەکانیان بەوەی لە پەڕتووکەکان نووسراوە حوکم دران.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 20:12
34 Referans Kwoze  

چونكه‌ ده‌بێت هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ده‌ربكه‌وین، تاكو هه‌ریه‌كه‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ی به‌هۆی له‌ش كردوویه‌تی شایسته‌یی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر باشه‌ یاخود خراپ.


چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی باوكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه‌.


“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! پاداشتی خۆم پێیه‌، تاكو پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی بده‌مه‌وه‌.


هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به‌ مه‌رگ ده‌كوژم، جا هه‌موو وارگه‌كانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشک و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ.


نه‌ته‌وه‌كان تووڕه‌ بوون، تووڕه‌یی تۆش هاتووه‌. كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووان هات، بۆ پاداشتكردنی به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانت و پارساكان و ئه‌وانه‌ی له‌ ناوت ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک، هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی زه‌ویان له‌ناوده‌برد”.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ئاوا به‌رگی سپی ده‌پۆشێت و ناوی له‌ سیپاره‌ی ژیان ناسڕمه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م باوكم و له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی دان به‌ ناوه‌كه‌یدا ده‌نێم.


ده‌ریاش مردووه‌كانی ناوخۆی ڕاده‌ست كرد، هه‌روه‌ها مه‌رگ و دۆڵی بێبن مردووه‌كانی خۆیان ڕاده‌ست كرد و هه‌ریه‌كه‌ و به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانی حوكم درا.


هیچ شتێكی گڵاو ناچێته‌ ناوی، نه‌ک ئه‌وانه‌ی قێزه‌وه‌نن و درۆزنن، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌دا نووسراوه‌.


هیوام به‌ خودایه‌ له‌وه‌ی خۆیان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌ستانه‌وه‌ ده‌بێت، بۆ خوداناسان و خراپه‌كارانیش.


هه‌روه‌ها میهره‌بانیش هی تۆیه‌، ئه‌ی په‌روه‌ردگار. هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرده‌وه‌ی خۆی پاداشتی ده‌ده‌یته‌وه‌.


به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان سزایان بده‌، به‌گوێره‌ی كردوه‌كانی ده‌ستیان سزایان بده‌ و ڕه‌فتاره‌كانی خۆیان بگێڕه‌وه‌ سه‌ر خۆیان.


پاشان ته‌ختێكی گه‌وره‌ی سپیم بینی و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشتبوو، زه‌وی و ئاسمان له‌به‌ر ڕووی هه‌ڵاتبوون، هیچ شوێنیان نه‌دۆزرایه‌وه‌!


ده‌نگێک له‌ ته‌خته‌كه‌وه‌ ده‌رچوو، ده‌یفه‌رموو: “ستایشی خوداوه‌ندمان بكه‌ن ئه‌ی هه‌موو به‌نده‌كانی، ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک!”.


به‌ڵێ تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ ده‌كه‌م یارمه‌تییان بده‌یت، چونكه‌ هه‌ردووكیان له‌ ئینجیلدا تێكۆشانیان له‌گه‌ڵم كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌كلیمنتۆس و هاوكارانی دیكه‌م كه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیاندایه‌.


به‌ڵام به‌مه‌ دڵخۆش مه‌بن كه‌ ڕووحه‌كان ملكه‌چتانن، به‌ڵكو دڵخۆشبن كه‌ ناوتان له‌ ئاسماناندا نووسراوه‌”.


هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویش كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌ نه‌نووسراوه‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ سه‌ربڕاوه‌.


ئه‌وه‌ی پاداشتی هه‌ر یه‌كێک به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی ده‌داته‌وه‌.


ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیت هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌، خه‌ریكه‌ له‌ دۆڵی بێبن ده‌رده‌چێت و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. دانیشتووانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیاندا نه‌نووسراوه‌، سه‌رسامیان ده‌كات كه‌ ده‌بینن دڕنده‌كه‌ هه‌بووه‌ و ئێستا نییه‌ كه‌ دێته‌وه‌ش.


كه‌واته‌ پێش كات حوكم له‌ شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه‌ ستایش ده‌كرێت.


له‌ سیپاره‌ی ژیاندا بیانسڕه‌وه‌، له‌گه‌ڵ بێتاوانان ناویان مه‌نووسه‌.


به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له‌ ڕۆژی حوكمداندا باری سووڕ و سه‌یده‌ن له‌ هی ئێوه‌ سوكتر ده‌بێت.


هه‌ر كه‌سێک ناوی له‌ سیپاره‌ی ژیاندا نه‌دۆزرایه‌وه‌ نووسرابێت، فڕێدرایه‌ ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌كه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite