Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 2:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 جا به‌ بیرت بێته‌وه‌ له‌كوێ كه‌وتیت! تۆبه‌ بكه‌، كاره‌كانی یه‌كه‌مینت بكه‌وه‌. ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كه‌یت، ئه‌وا به‌مزووانه‌ دێمه‌ لات و چرادانه‌كه‌ت له‌ شوێنی خۆی لاده‌ده‌م.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 بەبیرت بێتەوە لە چ پایەیەکی بەرز کەوتیت! تۆبە بکە و کارەکانی پێشترت دووبارە بکەرەوە. ئەگەر تۆبە نەکەیت، دێمە لات و چرادانەکەت لە شوێنی خۆی لادەدەم.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 2:5
34 Referans Kwoze  

ئه‌وانه‌ی خۆشمبووێت سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌م و ته‌مبێی ده‌كه‌م. بۆیه‌ دڵگه‌رم به‌ و تۆبه‌ بكه‌.


بۆیه‌ تۆبه‌ بكه‌! ئه‌گینا، به‌م زووانه‌ دێمه‌ لات و به‌ شمشێره‌كه‌ی ده‌مم له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگم.


ئاگام له‌ كردار و خۆشویستن و ڕاژه‌ و باوه‌ڕ و دانبه‌خۆداگرتنته‌. كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ت له‌وانه‌ی یه‌كه‌مت زیاترن.


نهێنی ئه‌و حه‌وت هه‌ساره‌یه‌ی له‌ ده‌ستی ڕاستم بینیت و حه‌وت چرادانه‌ زێڕینه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ فریشته‌ی حه‌وت وارگه‌كانن و حه‌وت چرادانه‌كه‌ش حه‌وت وارگه‌كه‌ن”.


به‌ ڕووح و هێزی ئیلییاوه‌ به‌ پێشی ده‌كه‌وێت، تاكو دڵی باوكان بۆ ڕۆڵه‌كان و یاخیبووانیش بۆ هزری خوداناسان بگه‌ڕێنێته‌وه‌، تاكو گه‌لێكی ئاماده‌ بۆ په‌روه‌ردگار ڕێک بخات”.


دێت و ئه‌و ڕه‌زه‌وانانه‌ ده‌كوژێت و ڕه‌زه‌كه‌ ده‌داته‌ خه‌ڵكی دیكه‌”. كاتێ گوێیان لێبوو وتیان: “حاشا!”


خاوه‌نی ڕه‌زه‌كه‌ چی ده‌كات؟ دێت و ڕه‌زه‌وانه‌كان له‌ناوده‌بات و ڕه‌زه‌كه‌ ده‌داته‌ خه‌ڵكی دیكه‌.


ئاگادارم له‌ كردار و ماندووێتی و دانبه‌خۆداگرتنت، هه‌روه‌ها كه‌ ناتوانیت به‌رگه‌ی به‌دكاران بگریت، ئه‌وانه‌شت تاقی كرده‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌ په‌یامبه‌ر ده‌زانن و په‌یامبه‌ریش نین، به‌ درۆزن ده‌رچوون،


ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌تانه‌وێت به‌ ته‌ورات بێتاوان بكرێن، ئه‌وا له‌ مه‌سیح جیا بوونه‌وه‌، له‌ به‌خششی خودا كه‌وتن.


بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تواناداره‌ بێ ساتمه‌كردن بتانپارێزێت، به‌ شادی بێ گله‌یی له‌به‌رده‌م شكۆكه‌ی ڕاتانبگرێت،


به‌ڵام ڕۆژانی پێشترتان به‌ یاد بێته‌وه‌ كه‌ ڕووناک بوونه‌وه‌ و ئارامتان گرت له‌ تێكۆشانی ئازاری زۆر.


خه‌ڵک به‌ گه‌رمایه‌كی مه‌زن سووتان، كفریان به‌ ناوی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م ده‌ردانه‌دا هه‌یه‌، به‌ڵكو تۆبه‌یان نه‌كرد تاكو شكۆداری بكه‌ن.


ئێوه‌ن ڕووناكیی جیهان، شارێک له‌سه‌ر شاخ دامه‌زرابێت ناشاردرێته‌وه‌.


چراش هه‌ڵناكرێت تا بیخه‌نه‌ ژێر ته‌شته‌وه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادان دایده‌نێن تا ڕووناكی بداته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌دان.


تاكو بێ گله‌یی و ساكار بن، ڕۆڵه‌كانی خودا بێ كه‌موكوڕین له‌نێو نه‌وه‌یه‌كی چه‌وت و خواردا، له‌نێو ئه‌واندا وه‌ک ئه‌ستێره‌ له‌ گه‌ردوون ده‌دره‌وشێنه‌وه‌،


بـۆیـه‌ خـۆشـه‌ویـسـتـان، چـونـكـه‌ ئـێـوه‌ لـه‌پـێـشـا ده‌زانـن، ئـاگـاداری خـۆتـان بـن، نه‌وه‌ک به‌ گومڕایی خراپه‌كاران چه‌واشه‌ بن و له‌ چه‌سپاوی خۆتان بكه‌ون.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite