Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 2:26 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

26 ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت و كاره‌كانی من تاكو پایان بپارێزێت، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌ده‌مێ

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

26 «ئەوەی سەربکەوێت و هەتا کۆتایی کارەکانی من ئەنجام بدات، دەسەڵاتی بەسەر نەتەوەکاندا دەدەمێ،

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 2:26
32 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌مدا له‌گه‌ڵم دانیشێت، وه‌ک منیش سه‌ركه‌وتم و له‌گه‌ڵ باوكم له‌ ته‌خته‌كه‌یدا دانیشتم.


چه‌ند ته‌ختێكم بینی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتن ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیان پێدرا. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌پێناوی گه‌واهیی ئیشۆع و له‌پێناوی وشه‌ی خودا كوژرابوون، ئه‌وانه‌ كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی نه‌بردبوو، نیشانه‌ی نێوچه‌وان و سه‌ر ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتبوو. جا زیندووبوونه‌وه‌ و هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا حوكمڕانییان كرد.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌ دره‌ختی ژیان بخوات، ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شتی خودادایه‌”.


داوام لێ‌ بكه‌، نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌م به‌ میراتت، ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی ده‌كه‌م به‌ موڵكی تۆ.


له‌وێ شه‌و دانایه‌ت، پێویستییان به‌ چرا و ڕووناكی خۆر نابێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند به‌سه‌ریاندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و تاهه‌تایه‌ حوكمڕانی ده‌كه‌ن.


كێیه‌ جیهان ده‌به‌زێنێت؟ ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی هه‌یه‌ كه‌ ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه‌.


ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “كاری خودا ئه‌مه‌یه‌: باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی ناردوویه‌تی”.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا پایان دانبه‌خۆیدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت مه‌رگی دووه‌م ئازاری نادات”.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه‌ كۆڵه‌گه‌یه‌ک له‌ نێو په‌رستگای خوداوه‌ندم و هه‌رگیز لێی ده‌رناچێت. ناوی خوداوه‌ندم و ناوی شاری خوداوه‌ندم له‌سه‌ر ده‌نووسم، یروشلایمی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خوداوه‌ندمه‌وه‌ له‌ ئاسمان دێته‌ خواره‌وه‌، هه‌روه‌ها ناوی نوێی خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت له‌ مه‌نی شاراوه‌ی ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی ده‌ده‌مێ، كه‌ ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێت كه‌س نایزانێت”.


ئه‌مه‌ش ڕاسپارده‌كه‌یه‌تی: باوه‌ڕمان به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت و یه‌كتریمان خۆشبووێ، وه‌ک ڕایسپاردووین.


ئه‌ی مرۆڤی ناڕه‌وا، ده‌ته‌وێت بزانیت كه‌ باوه‌ڕ بێ كردار مردووه‌؟


به‌ڵام له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌دا سه‌ركه‌وتنمان مه‌زن ده‌بێت به‌وه‌ی خۆشیویستووین.


ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت، هه‌موو شتێک به‌ میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، ده‌بمه‌ خوداوه‌ندی و ئه‌ویش ده‌بێته‌ ڕۆڵه‌م.


به‌ڵام مه‌سیح وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌سه‌ر ماڵی خودا سه‌رڕاسته‌، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ جێگیری و تا كۆتایی ده‌ست بگرین به‌ متمانه‌ و شانازییه‌ی هیوامان.


ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌ نوێبوونه‌وه‌دا، كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت، ئێوه‌ كه‌ دوام كه‌وتوون له‌سه‌ر دوازده‌ ته‌خت داده‌نیشن و دوازده‌ هۆزه‌كه‌ی ئیسڕائیل حوكم ده‌ده‌ن.


وه‌ک مه‌ڕ به‌ره‌و دۆڵی بێبن ڕاده‌درێن. مه‌رگ ده‌بێت به‌ شوانیان. له‌ به‌یانیدا سه‌رڕاسته‌كان فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كه‌ن. شێوه‌یان داده‌ڕزێت. دۆڵی بێبن جێنشینیانه‌.


ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ئاوا به‌رگی سپی ده‌پۆشێت و ناوی له‌ سیپاره‌ی ژیان ناسڕمه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م باوكم و له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی دان به‌ ناوه‌كه‌یدا ده‌نێم.


ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێمه‌ نه‌بوون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێمه‌ بوونایه‌، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه‌، به‌ڵام تاكو ده‌ربخه‌ن كه‌ كه‌سیان له‌ ئێمه‌ نین.


بۆیه‌ منیش كاتێ به‌رگه‌م نه‌گرت، ناردم به‌ڵكو دۆخی باوه‌ڕتان بزانم، نه‌وه‌ک تاقیكه‌ره‌وه‌ تاقی كردبنه‌وه‌ و ڕه‌نجمان به‌فیڕۆ بچێت.


به‌ گۆچانێكی ئاسنین ده‌یانڕوخێنێت و وه‌ک گۆزه‌یه‌كی گڵین ده‌یانشكێنیت”.


هه‌مووان له‌پێناوی ناوی من ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاپایان دانبه‌خۆدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite