Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 2:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 ئاگام له‌ كردار و خۆشویستن و ڕاژه‌ و باوه‌ڕ و دانبه‌خۆداگرتنته‌. كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ت له‌وانه‌ی یه‌كه‌مت زیاترن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 «ئاگام لە کردار و خۆشەویستی و خزمەت و باوەڕ و دانبەخۆداگرتنتە. کارەکانی ئەم دواییەت لەوانەی یەکەم جارت زیاترن.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 2:19
16 Referans Kwoze  

ئامانجی ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌: خۆشویستنه‌ له‌ دڵێكی بێگه‌رد و ویژدانێكی چاک و باوه‌ڕێكی بێ ڕووپامایی.


بۆ خواترسی سۆزی برایانه‌، بۆ سۆزی برایانه‌ خۆشویستن.


هه‌ر لقێک له‌ مندا به‌ر نه‌گرێت لێی ده‌كاته‌وه‌. هه‌ر لقێكیش به‌ر بگرێت پاكی ده‌كاته‌وه‌ تاكو به‌رهه‌می زیاتر بدات.


برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه‌ ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،


به‌ڵكو له‌ به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه‌ بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه‌ بـــۆ ئــــه‌وه‌. ئامین.


به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک، با خۆشویستنتان بۆ یه‌كتری به‌ هێز بێت، چونكه‌ خۆشویستن گوناهی زۆر داده‌پۆشێت.


ئێستاش تیماتیئوس له‌لای ئێوه‌ هاته‌وه‌ لامان، موژده‌ی باوه‌ڕ و خۆشویستنی ئێوه‌ی پێداین، هه‌روه‌ها چۆن هه‌رده‌م به‌ چاكه‌ یادمان ده‌كه‌ن و تامه‌زرۆی بینینمانن، وه‌ک ئێمه‌ش بۆ ئێوه‌.


له‌ سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆشویستن بپۆشن، كه‌ پشتێنی ته‌واویه‌.


ئاگام له‌ كرداره‌كانت هه‌یه‌ و له‌كوێ ده‌ژیت، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌ختی شه‌یتانی لێیه‌. ده‌ست به‌ ناوی من ده‌گریت و نكۆڵیت له‌ باوه‌ڕی من نه‌كرد، ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه‌ ئه‌نتیپۆسی گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاستم له‌لاتان شه‌هید كرا، له‌و شوێنه‌ی شه‌یتان نیشته‌جێیه‌.


ئاگام له‌ كردار و ته‌نگانه‌ و هه‌ژاریته‌، هه‌رچه‌نده‌ تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیت. هه‌روه‌ها ئاگام له‌ هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن جووین و جووش نین، به‌ڵكو له‌ كه‌نیشتی شه‌یتاندان.


به‌ پیریش هه‌ر به‌ریان هه‌یه‌. هه‌میشه‌ ته‌ڕ و سه‌وزن.


كاتێ ڕۆژانی ڕاژه‌كردنه‌كه‌ی ته‌واوبوو، گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite