Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 2:17 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

17 ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت له‌ مه‌نی شاراوه‌ی ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی ده‌ده‌مێ، كه‌ ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێت كه‌س نایزانێت”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

17 «ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ. ئەوەی سەربکەوێت، لە مەنی شاراوەی دەدەمێ، هەروەها بەردێکی سپی دەدەمێ کە ناوێکی نوێی لەسەر نووسراوە، جگە لەوەی وەریدەگرێت کەس نایزانێت.»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 2:17
24 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت مه‌رگی دووه‌م ئازاری نادات”.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌ دره‌ختی ژیان بخوات، ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شتی خودادایه‌”.


له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه‌ فێرببێت، جگه‌ له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له‌ زه‌وییه‌وه‌ كڕابوونه‌وه‌.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”.


ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه‌، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ”.


چونكه‌ ئێوه‌ مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌ خوداوه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌.


به‌ڵام مرۆڤی سروشتی ئه‌وه‌ی هی ڕووحی خودایه‌ وه‌ری ناگرێت، چونكه‌ لای ئه‌و گێلایه‌تییه‌، ناشتوانێت بیانزانێت، چونكه‌ به‌ ڕووح جیا ده‌كرێنه‌وه‌.


وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “چونكه‌ به‌ ئێوه‌ دراوه‌ نهێنیه‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانان بزانن، به‌ڵام به‌وان نه‌دراوه‌.


به‌ چه‌وریی ماڵه‌كه‌ت تێر ده‌بن، له‌ ڕووباری به‌خششت پێیان ده‌ده‌یت بنۆشن.


نهێنیی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن، په‌یمانه‌كه‌شی بۆ فێركردنیانه‌.


پێی فه‌رموون: “خواردنێكم هه‌یه‌ بیخۆم، كه‌ ئێوه‌ نایزانن”.


ناوێكی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پۆشاک و ڕانی نووسراوه‌: “پاشای پاشایان و په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران”.


ئه‌وه‌ی دوو گوێی هه‌یه‌ بۆ بیستن با ببیستێت”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite