Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 2:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 به‌ڵام هه‌ندێک شتم له‌سه‌رت هه‌یه‌: ئه‌ویش هه‌ندێ كه‌س له‌لاتن پابه‌ندن به‌ فێركردنی به‌لعه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ی باله‌قی فێرده‌كرد كۆسپ له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسڕائیل دابنێت تاكو له‌و قوربانییانه‌ بخۆن كه‌ بۆ بت سه‌ربڕاوه‌ و داوێنپیسی بكه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 «بەڵام هەندێک شتم لەسەرت هەیە: هەندێک کەس لەلاتن پابەندن بە فێرکردنی بەلعامەوە، ئەوەی بالاقی فێردەکرد کۆسپ لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل دابنێت تاکو لەو قوربانییانە بخۆن کە بۆ بت کراون و داوێنپیسی بکەن.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 2:14
30 Referans Kwoze  

له‌ ڕێگای ڕاست لایانداوه‌ و وێڵ بوون، دوای ڕێبازی بلعه‌می كوڕی به‌عور كه‌وتن، ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ كرێی خراپه‌كاری بوو،


به‌ڵام ئه‌مه‌م له‌سه‌رت هه‌یه‌: تۆ ڕێت به‌و ژنه‌ داوه‌ كه‌ ئیزبله‌ كه‌وا ده‌ڵێت: من پێغه‌مبه‌رم، به‌نده‌كانم فێرده‌كات و چه‌واشه‌یان ده‌كات تاكو داوێنپیسی بكه‌ن و له‌و قوربانیه‌ بخۆن كه‌ بۆ بت سه‌ربڕاوه‌.


وه‌ی به‌حاڵیان! چونكه‌ ڕێگای قائینیان گرتووه‌، بۆ بڕێک ده‌ستكه‌وت خۆیان داوه‌ته‌ ده‌ست چه‌واشه‌یی به‌لعه‌مه‌وه، له‌ یاخیبوونه‌كه‌ی قۆڕه‌ح له‌ناوچوون.


خۆتان بگرن له‌و قوربانییانه‌ی بۆ بت پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها له‌ خوێن و خنكێندراو و‌ داوێنپیسی، ئه‌گه‌ر خۆتان له‌مانه‌ پاراست، شتی چاک ده‌كه‌ن. سه‌لامه‌ت بن”.


با له‌لای هه‌مووان هاوسه‌رگیری ڕێزی هه‌بێت، نوێنی هاوسه‌رگیریسش ناگڵاو بێت، چونكه‌ خودا به‌ڕه‌ڵا و داوێنپیسان تاوانبار ده‌كات.


هه‌روه‌ها: “به‌ردی ساتمه‌كردن وتاشه‌به‌ردی ته‌گه‌ره‌كردنه‌. ئه‌وانه‌ی ساتمه‌ ده‌كه‌ن گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه‌ نین، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ چاره‌نووسیان”.


ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌، په‌یامێكمان ناردووه‌ و فه‌رمانمان كرد خۆیان له‌ قوربانی بت و له‌ خوێن، له‌ خنكاو و له‌ داوێنپیسی بپارێزن”.


سه‌گه‌كان و جادووگه‌ران و داوێنپیسان و بكوژان و بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزن و ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ درۆ ده‌كه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بن.


به‌ڵام ترسنۆكه‌كان و بێباوه‌ڕان و قێزه‌وه‌نان، بكوژان و داوێنپیسان و جادووگه‌ران، بتپه‌رستان و هه‌موو درۆزنان، به‌شیان له‌ ده‌ریاچه‌ی به‌ ئاگر و گۆگرد داگیرساوه‌ كه‌ مه‌رگی دووه‌مه‌”.


به‌ڵام له‌به‌ر داوێنپیسی، با هه‌ر پیاوێك ژنی خۆی هه‌بێت و هه‌ر ژنێك مێردی خۆی هه‌بێت.


وه‌ی به‌حاڵی جیهان له‌به‌ر كۆسپه‌كان! چونكه‌ كۆسپه‌كان هه‌ر ده‌بێ هه‌بن، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵی ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی كۆسپه‌كان!


باشه‌ گۆشت نه‌خۆیت و مه‌ی نه‌خۆیته‌وه‌ و شتێک نه‌كه‌یت براكه‌ت ساتمه‌ی لێ بكات یان لاواز بێت.


ئیتر با یه‌كتری تاوانبار نه‌كه‌ین، به‌ڵكو باشتره‌ ئه‌م بڕیاره‌ بده‌ن: كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ له‌به‌رده‌م برا دانه‌نرێت.


به‌ڵام ئه‌وه‌م له‌سه‌رت هه‌یه‌: تۆ خۆشویستنه‌كه‌ی یه‌كه‌مینت به‌لاوه‌ ناوه‌.


به‌ڵام ئێمه‌ مه‌سیحی له‌خاچدراو ڕاده‌گه‌یه‌نین، بۆ جوو كۆسپه‌ و بۆ یۆنانیه‌كان گێلایه‌تییه‌!


داویدیش ده‌ڵێت: {خوانه‌كه‌یان ببێته‌ داو و ته‌ڵه‌، كۆسپ و سزا بۆیان.


بۆچی؟ چونكه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ به‌ باوه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ک به‌ كردار بێت. ئیتر به‌ به‌ردی كۆسپ ساتمه‌یان كرد،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite