Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 2:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پرگاموس، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی شمشێره‌ تیژه‌ دوو ده‌مه‌كه‌ی هه‌یه‌ ده‌فه‌رمووێ:

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 بۆ فریشتەی کڵێساکەی پرگامۆس بنووسە: ئەوەی شمشێرە تیژە دوودەمەکەی هەیە دەفەرموێ:

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 2:12
10 Referans Kwoze  

بۆیه‌ تۆبه‌ بكه‌! ئه‌گینا، به‌م زووانه‌ دێمه‌ لات و به‌ شمشێره‌كه‌ی ده‌مم له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگم.


حه‌وت هه‌ساره‌ی له‌ ده‌سته‌ڕاستی بوو، شمشێرێكی تیژی دوو ده‌میش له‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌رده‌چوو، ڕووی وه‌ک خۆر بوو كه‌ به‌وپه‌ڕی تینی ده‌دره‌وشێته‌وه‌.


چونكه‌ وشه‌ی خودا زیندوو و كاریگه‌ره‌ و له‌ هه‌موو شمشێرێكی دووده‌م تیژتره‌، نێوانی ده‌روون و ڕووح و جومگه‌ و مۆخی ئێسک ده‌بڕێت، بیر و نیازی دڵ جیا ده‌كاته‌وه‌.


پاشماوه‌كه‌ به‌ شمشێری سواره‌كه‌ كوژران كه‌ له‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌رده‌چوو، هه‌موو باڵنده‌كان له‌ گۆشته‌كانیان تێربوون.


له‌ ده‌میه‌وه‌ شمشێرێكی تیژ ده‌رده‌چوو، تاكو پێی له‌ نه‌ته‌وه‌كان بدات. به‌ گۆچانێكی ئاسنین شوانه‌تییان ده‌كات. گوشه‌ری مه‌یی تووڕه‌یی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک ده‌گوشێت.


فه‌رمووی: “منم ئه‌لف و یێ. یه‌كه‌مین و پایان. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی، له‌ په‌رتووكێک بینووسه‌وه‌ و بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی بنێره‌، بۆ ئه‌پیسۆس و سمۆڕنا و پرگاموس و تیئۆتیڕا و سه‌ردس و پیلاده‌لپیا و لادیقیا”.


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی‌ ئه‌پیسۆس، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی به‌ ده‌ستی ڕاستی گرتووه‌ و به‌ ناوه‌ڕاستی حه‌وت چرادانه‌ زێڕینه‌كه‌دا ڕێده‌كات، ده‌فه‌رمووێ:


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite