Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 19:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 با دڵخۆش و شاد بین، شكۆداری بكه‌ین! چونكه‌ زه‌ماوه‌ندی كاوڕه‌كه‌ هاتووه‌، بووكه‌كه‌ی خۆی ئاماده‌ كردووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 با دڵخۆش و شاد بین، شکۆداری بکەین، چونکە زەماوەندی بەرخەکە هاتووە و بووکەکەی خۆی ئامادە کردووە.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 19:7
29 Referans Kwoze  

پاشان یه‌كێک له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێیه‌ كه‌ به‌ دوایین حه‌وت ده‌رده‌كه‌ پڕكراون، له‌گه‌ڵم دوا، وتی: “وه‌ره‌ بووكه‌كه‌ت پیشان ده‌ده‌م، ژنی كاوڕه‌كه‌”.


من یوخه‌ننه‌ن، شاره‌ پارسا‌كه‌ش، یروشلایمی نوێم بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، وه‌ک بووكێكی ڕازاوه‌ بۆ زاواكه‌ی ئاماده‌كراو.


دڵگه‌رمییه‌كی خوداییانه‌ دڵگه‌رمیم بۆتان هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ یه‌ک پیاو نیشانم كردن، تاكو وه‌ک پاكیزه‌یه‌كی بێگه‌رد پێشكه‌شی مه‌سیحتان بكه‌م.


“پاشایه‌تی ئاسمانان له‌ پاشایه‌ک ده‌چێت كه‌ زه‌ماوه‌ندی بۆ كوڕه‌كه‌ی گێڕا.


پێی وتم: “بنووسه‌، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی بۆ خوانی زه‌ماوه‌ندی كاوڕه‌كه‌ بانگكراون!”. هه‌روه‌ها پێی وتم: “ئه‌مانه‌ وشه‌ ڕاسته‌كانی خودان”.


ئه‌مه‌ نهێنییه‌كی مه‌زنه‌، به‌ڵام من باسی مه‌سیح و وارگه‌ ده‌كه‌م.


بووک بۆ زاوایه‌، به‌ڵام هاوڕێی زاوا كه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و ده‌یبیستێت له‌به‌ر ده‌نگی زاوا زۆر دڵخۆش ده‌بێت. كه‌واته‌ ئه‌م خۆشییه‌م هاته‌ دی.


چونكه‌ مێرد سه‌ری ژنه‌، وه‌ک مه‌سیح سه‌ری وارگه‌یه‌ و ڕزگاریده‌ری له‌شه‌.


وه‌ک ئه‌وانه‌ بن كه‌ چاوه‌ڕێی گه‌وره‌كه‌یان ده‌كه‌ن تاكو له‌ شایی بگه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ هاته‌وه‌ و له‌ ده‌رگای دا، یه‌كسه‌ر لێی بكه‌نه‌وه‌.


چونكه‌ ئێمه‌ خروسه‌بڕانین، كه‌ به‌ ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به‌ جه‌سته‌ نابه‌ستین


تاكو هه‌موو ستایشت ڕابگه‌‌یێنم له‌به‌ر ده‌روازه‌كانی كچی سیهیۆن، به‌ ڕزگاری تۆوه‌ شادمان بم.


دروسته‌كان ئه‌مه‌ ده‌بینن و دڵخۆش ده‌بن، هه‌موو خراپه‌یه‌ک ده‌می ده‌گیرێت.


كێوی سیهیۆن شادمان ده‌بێت، گونده‌كانی ئیهوود دڵخۆش ده‌بن به‌هۆی حوكمه‌كانت.


كاتێ بیری له‌مه‌‌ ده‌كرده‌وه‌، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ خه‌وندا بۆی ده‌ركه‌وت و پێی فه‌رموو: “ئه‌ی یۆسپی ڕۆڵه‌ی داوید، مه‌ترسه‌ له‌وه‌ی مه‌ریه‌م بهێنیت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی هه‌یه‌ له‌ ڕووحی پارسا‌وه‌یه‌.


هه‌ر له‌و كاته‌دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا و ده‌یه‌كی شاره‌كه‌ كه‌وت. حه‌وت هه‌زار كه‌س به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كوژران، ئه‌وانی دیكه‌ ترسان، ستایشی خوداوه‌ندی ئاسمانیان كرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite