Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 19:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 پاشان گوێم له‌ ده‌نگێک بوو وه‌ک ده‌نگی كۆمه‌ڵانێكی زۆر، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر، وه‌ک ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌ به‌هێز بوو، ده‌یووت: “هه‌لیلویا! په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شێتک، حوكمڕانی كرد.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 پاشان گوێم لە دەنگێک بوو وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر، وەک دەنگی خوڕەی ئاوێکی زۆر و وەک دەنگی هەورەگرمەی بەهێز بوو، دەیگوت: «هەلیلویا! خودای پەروەردگارمان هەرە بەتوانایە، حوکومڕانی دەکات.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 19:6
25 Referans Kwoze  

په‌روه‌ردگار حوكم ده‌كات، با زه‌وی دڵخۆش بێت. دوورگه‌ زۆره‌كانیش شادمان بن.


له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌نگێكم بیست، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر و ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌یه‌كی مه‌زن. ده‌نگێكی وه‌ک ته‌میره‌شم بیست كه‌ ژه‌نیاران لێیانده‌دا.


پاش ئه‌مه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو وه‌ک كۆمه‌ڵانێكی زۆر له‌ ئاسمان ده‌یووت: “هه‌لیلویا! ڕزگاری و شكۆ و ڕێز و توانا بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمانه‌،


په‌روه‌ردگار پاشایه‌تی ده‌كات. با گه‌لان بله‌رزن. له‌سه‌ر كه‌ڕوبه‌كان دانیشتووه‌. با زه‌وی بهه‌ژێت.


په‌روه‌ردگار حوكمڕانی ده‌كات. شكۆ ده‌پۆشێت، په‌روه‌ردگار توانا ده‌پۆشێت و له‌خۆیی به‌ستووه‌. هه‌روه‌ها جیهان جێگیره‌ و ناهه‌ژێت.


سه‌یرم كرد كه‌ كاوڕه‌كه‌ یه‌كێک له‌ حه‌وت مۆره‌كه‌ی كرده‌وه‌. ئینجا گوێم لێبوو یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی وه‌ک هه‌وره‌تریشقه‌ وتی: “وه‌ره ته‌ماشا بكه‌‌”!


پێیه‌كانی وه‌ک مسێكی خاوێن كه‌ له‌ كووره‌ پوخته‌ كرابێت وابوون، ده‌نگیشی وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر بوو،


په‌رستگام تیایدا نه‌بینی، چونكه‌ په‌روه‌ردگار خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ په‌رستگای ئه‌ون.


جا ده‌نگێكی مه‌زنم بیست له‌ ئاسماندا ده‌یفه‌رموو: “ئێستا ڕزگاریی و توانا و پاشایه‌تیی خوداوه‌ندمان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحه‌كه‌ی هاتووه‌، چونكه‌ ئه‌و سكاڵاكاره‌ی له‌ براكانمان، كه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندمان سكاڵای لێیان ده‌كرد، فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌.


فریشته‌كه‌ش بخووردانه‌كه‌ی برد و له‌ قوربانگاكه‌ پڕی كرد له‌ ئاگر و فڕێیدایه‌ سه‌ر زه‌وی، له‌وێدا بووه‌ ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه‌ و بروسكه‌ و بوومه‌له‌رزه‌.


له‌ ته‌خته‌كه‌وه‌ بروسک و هه‌وره‌تریشقه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌هات، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش حه‌وت چرای ئاگرین ده‌سووتان، كه‌ حه‌وت ڕووحه‌كه‌ی خودان.


ئه‌ی خوداناسان به‌ په‌روه‌ردگار شادبن. سوپاسی ناوه‌ پارساكه‌ی بكه‌ن.


گرمه‌ی هه‌وره‌تریشقه‌ی تۆ له‌ گه‌رده‌لوول. بروسكه‌كان دونیای ڕووناک كرده‌وه‌. زه‌وی له‌رزی و هه‌ژا.


چونكه‌ خودا پاشای هه‌موو زه‌وییه‌، په‌سنیی هۆنراوه‌ بڵێن.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار هه‌ره‌به‌رز و به‌ سامه، پاشایه‌كی گه‌وه‌ره‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه‌.


مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار. چونكه‌ پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه‌ تا جاویدانی. ئامین)


په‌روه‌ردگار كه‌ هه‌یه‌ ده‌فه‌رمووێ: “منم ئه‌لف و یێ، یه‌كه‌مین و پایان” ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، كه‌ توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی هه‌یه‌.


بیست و چوار پیره‌كه‌ و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ كه‌وتن و بۆ خودای دانیشتووی سه‌ر ته‌خت كڕنۆشیان برد، وتیان: “ئامین! هه‌لیلویا!”


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite