Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 19:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 پاشان ئاسمانم به‌ كراوه‌یی بینی، ماینێكی سپیم بینی و سواره‌كه‌ی به‌ ده‌ستپاک و ڕاستگۆ ناوده‌برا. به‌ دادپه‌روه‌ری حوكم ده‌دات و ده‌جه‌نگێت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 پاشان ئاسمانم بە کراوەیی بینی، ئەسپێکی سپیم بینی و سوارەکەی بە «دڵسۆز» و «ڕاستگۆ» ناودەبردرا. بە دادپەروەری حوکم دەدات و دەجەنگێت.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 19:11
28 Referans Kwoze  

له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار. چونكه‌ هات. هات تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به‌ دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به‌ سه‌رڕاستی.


سه‌یرم كرد ماینێكی سپیم بینی، سواره‌كه‌ی كه‌وانێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو و تاجێكی پێدرابوو، به‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ ده‌رچوو تاكو سه‌ربكه‌وێت.


له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار، چونكه‌ دێت تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به‌ دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به‌ سه‌رڕاستی.


بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی لادیقیا، بنووسه‌: “ئامین و گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاست و ڕاستگۆ كه‌ ده‌ستپێكی ئافریده‌ی خودایه‌، ده‌فه‌رمووێ:


ئاسمان دادپه‌وه‌رییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ خودا خۆی دادوه‌ره‌. سیلاه‌.


پاش ئه‌مه‌ ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له‌ ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه‌ یه‌كه‌مجار وه‌ک كه‌ڕه‌نا هاته‌ گوێم، پێی فه‌رمووم: “سه‌ربكه‌وه‌ بۆ ئێره‌، ئه‌وه‌ت پیشان ده‌ده‌م كه‌ دوای ئه‌مه‌ پێویسته‌ ڕووبدات”.


هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پیلاده‌لپیا، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی پارسا و ڕه‌وایه‌، كلیله‌كه‌ی داویدی له‌ ده‌سته‌، ئه‌وه‌ی ده‌یكاته‌وه‌ و كه‌س دایناخات، دایده‌خات و كه‌س نایكاته‌وه‌، ده‌فه‌رمووێ:


هه‌روه‌ها له‌ ئیشۆعی مه‌سیحیش كه‌ گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاسته‌، نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه‌، و سه‌رۆكی پاشاكانی سه‌ر زه‌وییه‌: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشده‌وێ و به‌ خوێنی خۆی ئێمه‌ی شوشته‌وه‌ له‌ گوناهه‌كانمان و


پاشا به‌هێزه‌. حه‌ز‌ له‌ دادپه‌روه‌ری ده‌كات. تۆ ڕاستوڕێكیت چه‌سپاند. ڕه‌وا و دادپه‌روه‌ری له‌نێو یاقوو تۆ دروستت كردووه‌.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته‌ لای باوک به‌هۆی منه‌وه‌ نه‌بێت.


په‌رستگای خوداش له‌ ئاسماندا كرایه‌وه‌ و چه‌مه‌دانی په‌یمانه‌كه‌ی له‌ په‌رستگاكه‌ی ده‌ركه‌وت. له‌وێدا بووه‌ بروسكه‌ و ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه‌ و بوومه‌له‌رزه‌ و ته‌رزه‌یه‌كی مه‌زن.


ئینجا پێی فه‌رموو: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌ ئێستاوه‌ ده‌بینن ئاسمان كراوه‌ته‌وه‌ و فریشته‌ی خوداش له‌سه‌ر ڕۆڵه‌ی مرۆڤ سه‌رده‌كه‌ون و داده‌به‌زن”.


هه‌روه‌ها دڕنده‌كه‌ و پاشاكانی زه‌وی و سه‌ربازه‌كانیانم بینی كۆببوونه‌وه‌، تاكو دژی سواره‌كه‌ و سه‌ربازانی بجه‌نگن.


پاشماوه‌كه‌ به‌ شمشێری سواره‌كه‌ كوژران كه‌ له‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌رده‌چوو، هه‌موو باڵنده‌كان له‌ گۆشته‌كانیان تێربوون.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite