Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 19:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 پاش ئه‌مه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو وه‌ک كۆمه‌ڵانێكی زۆر له‌ ئاسمان ده‌یووت: “هه‌لیلویا! ڕزگاری و شكۆ و ڕێز و توانا بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمانه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 پاش ئەوەش گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو وەک دەنگی خەڵکانێکی زۆر لە ئاسمانەوە دەیگوت: «هەلیلویا! ڕزگاری و شکۆ و هێز بۆ خودامانە،

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 19:1
23 Referans Kwoze  

فریشته‌ی حه‌وته‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و چه‌ند ده‌نگێكی مه‌زن له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاتن و وتیان: “پاشایه‌تییه‌كانی جیهان بووه‌ هی په‌روه‌ردگارمان و مه‌سیحه‌كه‌ی، وا تاهه‌تایه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات”.


مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار. چونكه‌ پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه‌ تا جاویدانی. ئامین)


پاشان گوێم له‌ ده‌نگێک بوو وه‌ک ده‌نگی كۆمه‌ڵانێكی زۆر، وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر، وه‌ک ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه‌ به‌هێز بوو، ده‌یووت: “هه‌لیلویا! په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شێتک، حوكمڕانی كرد.


جا ده‌نگێكی مه‌زنم بیست له‌ ئاسماندا ده‌یفه‌رموو: “ئێستا ڕزگاریی و توانا و پاشایه‌تیی خوداوه‌ندمان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحه‌كه‌ی هاتووه‌، چونكه‌ ئه‌و سكاڵاكاره‌ی له‌ براكانمان، كه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندمان سكاڵای لێیان ده‌كرد، فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌.


هه‌لیلویا. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن له‌ ئاسمانان. له‌ به‌رزاییه‌كان ستایشی بكه‌ن.


هه‌لیلویا. ستایشی خودا بكه‌ن له‌ پارساگاكه‌ی. ستایشی بكه‌ن له‌ گه‌ردوونی هێزی.


هه‌لیلویا. ئه‌ی گیانی من ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌.


به‌ڵام ئێمه‌ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین، له‌ ئێستاوه‌ و تاهه‌تایه‌. هه‌لیلویا.


سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن چونكه‌ چاكه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌.


ڕزگاری له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌، با داڕشتت له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ت بێت. سیلاه‌.


هه‌لیلویا. په‌سنییه‌كی نوێ‌ بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن، ستایشی له‌نێو كۆڕی خۆشه‌ویستانیه‌تی.


هه‌لیلویا. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، له‌ كۆڕی سه‌رڕاستان و له‌ كۆبوونه‌وه‌كان.


جارێک په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی، دوو جار بیستوومه: كه‌ سه‌ربه‌رزی بۆ خودایه‌،


با گوناهباران له‌سه‌ر زه‌وی دواییان ببڕێته‌وه‌. با به‌دكاران ئیتر نه‌مێنن. ئه‌ی گیانی من. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌. هه‌لیلویا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite