Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 18:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 پاشاكانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا داوێنپیسییان كردووه‌ و به‌ سه‌ڵته‌نه‌ت ژیاون، بۆی ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن، كاتێ دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی ده‌بینن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 «پاشاکانی زەوی، ئەوانەی لەگەڵیدا داوێنپیسییان کردووە و لە ژیاندا خۆشیان ڕابواردووە، کاتێک دووکەڵی سووتانەکەی دەبینن بۆی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 18:9
24 Referans Kwoze  

دووباره‌ وتیان: “هه‌لیلویا! دووكه‌ڵه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌”.


چونكه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌ مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسی ئه‌ویان خواردۆته‌وه‌. پاشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵدا كردووه‌، بازرگانانی زه‌ویش به‌ توانای سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون”.


كاتێ چاویان به‌ دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی كه‌وت هاواریان كرد و وتیان: چ شارێک وه‌كو شاره‌ مه‌زنه‌كه‌یه‌؟


ئه‌وه‌ی پاشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵ كردووه‌، دانیشتووانی زه‌وی به‌ مه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی سه‌رخۆش بوون”.


ئه‌ی ئاسمان و په‌یامبه‌ره‌ پارساكان و پێغه‌مبه‌ران پێی دڵشاد بن! چونكه‌ خودا له‌به‌ر ئێوه‌ حوكمی ئه‌وی دا”.


دووكه‌ڵی ئازاریان بۆ تاهه‌تایه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه‌ و وێنه‌كه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ربگرێت شه‌و و ڕۆژ پشوویان نابێت”.


هێنده‌ی خۆی شكۆدار كردووه‌ و به‌ سه‌ڵته‌نه‌ت ژیاوه‌، ئازار و خه‌می بده‌نێ، چونكه‌ له‌ دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: وه‌ک شاژن دانیشتووم و بێوه‌ژن نیم، هه‌رگیز خه‌م نابینم.


خوداناس كه‌ تۆڵه‌ ده‌بینێت شاد ده‌بێت، پێی خۆی به‌ خوێنی به‌دكار ده‌شوا.


به‌ڵام بێوه‌ژنانی گه‌نج له‌م لیسته‌یه‌ دامه‌نێن، چونكه‌ كاتێ زه‌وقیان هه‌ستێت پشت له‌ مه‌سیح ده‌كه‌ن، حه‌ز له‌ شووكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن.


ئه‌وه‌تا فڕێیده‌ده‌مه‌ سه‌ر نوێن و ئه‌وانه‌ی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵیدا كردووه‌ له‌ ته‌نگانه‌یه‌كی مه‌زن ده‌بن، ئه‌گه‌ر له‌ كرداریان تۆبه‌ نه‌كه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite