Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 18:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 سزای بده‌نه‌وه‌ وه‌ک ئه‌ویش سزای دایه‌وه‌ و به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی خۆی دووقاتی بده‌نه‌وه‌. له‌و جامه‌ی تیایدا تێكه‌ڵی كرد دووقاتی بۆ تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 سزای بدەنەوە وەک ئەویش سزای دایەوە و بەگوێرەی کردارەکانی خۆی دووقاتی بدەنەوە، لەو جامەی تێیدا تێکەڵی کرد دووقاتی بۆ تێکەڵ بکەنەوە.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 18:6
21 Referans Kwoze  

ئه‌ی كچی باڤلی تێكده‌ر، ده‌ستی خۆش بێت ئه‌و كه‌سه‌ی تۆڵه‌ت لێ ده‌سێنێته‌وه‌، وه‌ک ئه‌و خراپه‌ی هی ئێمه‌ت دایه‌وه‌!


شاره‌ مه‌زنه‌كه‌ بووه‌ سێ به‌ش، شاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌وتن. خوداش باڤلی مه‌زن به‌بیرهاته‌وه‌ تاكو جامی مه‌یی تووڕه‌یی خۆی پێی بدات.


ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه‌، كه‌ به‌ ساده‌یی له‌ جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه‌. له‌به‌رده‌م فریشته‌ پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به‌ ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت.


ژنه‌كه‌ به‌ ئه‌رخه‌وانی و قرمزی پۆشرا بوو، به‌ زێڕ و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری ڕازابووه‌وه‌، جامێكی زێڕینی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، پڕ له‌ قێز و گڵاویی داوێنپیسییه‌كه‌ی.


ئه‌سكه‌نده‌ری مسگه‌ر زۆر خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، په‌روه‌ردگار به‌پێی كرداره‌كانی پاداشتی بدات.


ئه‌وه‌ی پاشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵ كردووه‌، دانیشتووانی زه‌وی به‌ مه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی سه‌رخۆش بوون”.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک بۆ ڕاپێچكردن بچێت، ڕاپێچ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ شمشێر بكوژێت، به‌ شمشێر ده‌كوژرێت. ئه‌مه‌ بۆ دانبه‌خۆداگرتنی پارساكانه‌.


به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان سزایان بده‌، به‌گوێره‌ی كردوه‌كانی ده‌ستیان سزایان بده‌ و ڕه‌فتاره‌كانی خۆیان بگێڕه‌وه‌ سه‌ر خۆیان.


ئه‌ی ئاسمان و په‌یامبه‌ره‌ پارساكان و پێغه‌مبه‌ران پێی دڵشاد بن! چونكه‌ خودا له‌به‌ر ئێوه‌ حوكمی ئه‌وی دا”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite