Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 18:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و ده‌یووت: “كه‌وت! باڤلی مه‌زن كه‌وت! بووه‌ ماڵی شه‌یتانه‌كان و په‌ناگای هه‌موو ڕووحه‌ گڵاوه‌كان و په‌ناگای هه‌موو باڵنده‌یه‌كی گڵاو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی: «کەوت! بابلی گەورە کەوت! بووە جێنشینی جنۆکەکان و پەناگای هەموو ڕۆحە پیسەکان، پەناگای هەموو باڵندەیەکی گڵاو، پەناگای هەموو ئاژەڵێکی گڵاو و قێزەون.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 18:2
26 Referans Kwoze  

فریشته‌یه‌كی دیكه‌، دووه‌م، له‌دوایه‌وه‌ ده‌یووت: “كه‌وت! باڤل شاره‌ مه‌زنه‌كه‌، ئه‌وه‌ی مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی به‌ هه‌موو نه‌ته‌واكانی دا بیخۆنه‌وه‌!”


ئینجا فریشته‌یه‌كی به‌هێز به‌ردێكی هه‌ڵگرت، وه‌ک به‌رداش مه‌زن بوو، فڕێیدایه‌ ده‌ریا و وتی: “ئاوا به‌ توندی شاری باڤلی مه‌زن فڕێده‌درێت، هه‌رگیز نادۆزرێته‌وه‌.


له‌ ترسی ئازاره‌كه‌ی له‌ دووره‌وه‌ ده‌وه‌ستن و ده‌ڵێن: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره‌ مه‌زنه‌كه‌! ئه‌ی باڤل! شاره‌ به‌هێزه‌كه‌! چونكه‌ له‌ كاژێرێكدا سزادانت هات.


ئه‌و ژنه‌ی بینیشت، ئه‌و شاره‌ مه‌زنه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پاشاكانی زه‌ویدا هه‌یه‌”.


له‌سه‌ر نێوچه‌وانیشی ناوێک نووسرابوو: “نهێنیه‌ک. باڤلی مه‌زن، دایكی داوێنپیسان و قێزه‌وه‌نانی زه‌وی”.


شاره‌ مه‌زنه‌كه‌ بووه‌ سێ به‌ش، شاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌وتن. خوداش باڤلی مه‌زن به‌بیرهاته‌وه‌ تاكو جامی مه‌یی تووڕه‌یی خۆی پێی بدات.


ئینجا سێ ڕووحی گڵاوی وه‌ک بۆقم بینی، له‌ ده‌می ئه‌ژدیهاكه‌ و ده‌می دڕنده‌كه‌ و ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كه‌ ده‌هاتن.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌ له‌ په‌رستگا ده‌رچوو و به‌ ده‌نگێكی به‌رز بانگی دانیشتووی سه‌ر هه‌وره‌كه‌ی كرد: “داسه‌كه‌ت بنێره‌ و بدروه‌وه‌، چونكه‌ كاتی دروێنه‌ هاتووه‌ و به‌رهه‌م پێگه‌یشتووه‌”.


به‌ ده‌نگێكی مه‌زن وه‌ک نه‌عره‌ته‌ی شێر نه‌ڕاندی. كاتێ نه‌ڕاندی، حه‌وت هه‌وره‌تریشقه‌ به‌ ده‌نگه‌كانیان هاتنه‌ دوواندن.


فریشته‌یه‌كی به‌هێزم بینی به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواری ده‌كرد: “كێ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ سیپاره‌كه‌ بكاته‌وه‌ و مۆره‌كانی بشكێنێت؟”


پێیه‌كانی وه‌ک مسێكی خاوێن كه‌ له‌ كووره‌ پوخته‌ كرابێت وابوون، ده‌نگیشی وه‌ک هاژه‌ی ئاوێكی زۆر بوو،


ته‌رمه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌ گه‌وره‌كه‌ ده‌بێت كه‌ ناوی ڕووحییان سه‌دوم و میسڕه‌، له‌وێش په‌روه‌ردگارمان له‌خاچدرا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite