Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 18:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 بازرگانانی زه‌وی ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن، چونكه‌ ئیتر كه‌س كاڵایان لێ ناكڕێت،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 «بازرگانانی زەوی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن، چونکە ئیتر کەس شتومەکیان لێ ناکڕێت،

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 18:11
18 Referans Kwoze  

چونكه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌ مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسی ئه‌ویان خواردۆته‌وه‌. پاشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵدا كردووه‌، بازرگانانی زه‌ویش به‌ توانای سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون”.


هیچ چرایه‌ک تیایدا هه‌ڵناكرێت، ئیتر ده‌نگی بووک و زاوا تیایدا نابیسترێت. چونكه‌ بازرگانه‌كانت گه‌وره‌ی زه‌وی بوون. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌ جادووگه‌ریی تۆ گومڕابوون.


ئه‌ی ئاسمان و په‌یامبه‌ره‌ پارساكان و پێغه‌مبه‌ران پێی دڵشاد بن! چونكه‌ خودا له‌به‌ر ئێوه‌ حوكمی ئه‌وی دا”.


بازرگانانی ئه‌م شتانه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، له‌ ترسی ئازاره‌كه‌ی له‌ دووره‌وه‌ ده‌وه‌ستن، ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن و


پاشاكانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا داوێنپیسییان كردووه‌ و به‌ سه‌ڵته‌نه‌ت ژیاون، بۆی ده‌گریێن و شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن، كاتێ دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی ده‌بینن.


له‌ چڵێسییان به‌ قسه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو بازرگانیتان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ كۆنه‌وه‌ حوكمدانیان به‌تاڵ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ و له‌ناوچوونیان نانوێت.


به‌ڵام گوێیان پێ نه‌دا و ڕۆیشتن، یه‌كێک بۆ كێڵگه‌كه‌ی و ئه‌وی دیكه‌ بۆ بازرگانییه‌كه‌ی.


به‌ كۆترفرۆشانی فه‌رموو: “ئه‌مانه‌ لێره‌ لاده‌ن! ماڵی باوكم مه‌كه‌نه‌ ماڵی بازرگانی!”


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite