Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 17:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ئه‌ویش له‌ ڕووحدا بردمییه‌ چۆڵه‌وانیه‌ک، بینیم ژنێک له‌سه‌ر دڕنده‌یه‌كی قرمزی دانیشتووه‌ كه‌ به‌ ناوی كفر داپۆشرابوو، حه‌وت سه‌ر و ده‌ قۆچی هه‌بوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 پاشان فریشتەکە بە ڕۆحی پیرۆز بردمییە چۆڵەوانی. بینیم ژنێک لەسەر دڕندەیەکی قرمزی دانیشتووە کە بە ناوی کفر داپۆشرابوو. دڕندەکە حەوت سەر و دە شاخی هەبوو.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 17:3
26 Referans Kwoze  

نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌ ئاسماندا ده‌ركه‌وت: ئه‌ژدیهایه‌كی مه‌زنی سوور، حه‌وت سه‌ر و ده‌ قۆچی هه‌بوو، حه‌وت تاج له‌سه‌ر سه‌ره‌كان بوو.


ئه‌و ژنه‌ی بینیشت، ئه‌و شاره‌ مه‌زنه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پاشاكانی زه‌ویدا هه‌یه‌”.


ژنه‌كه‌ش به‌ره‌و چۆڵه‌وانی هه‌ڵات، له‌وێدا شوێنێكی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ ئاماده‌ كراوه‌، تاكو له‌وێ هه‌زار و دوو سه‌د و شه‌ست ڕۆژ به‌خێو بكرێت.


ژنه‌كه‌ به‌ ئه‌رخه‌وانی و قرمزی پۆشرا بوو، به‌ زێڕ و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری ڕازابووه‌وه‌، جامێكی زێڕینی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، پڕ له‌ قێز و گڵاویی داوێنپیسییه‌كه‌ی.


ژنه‌كه‌ دوو باڵی هه‌ڵۆ گه‌وره‌كه‌ی پێدرا تاكو بۆ چۆڵه‌وانی و شوێنی خۆی بفڕێت، له‌وێدا كاتێک و دوو كات و نیو دوور له‌ ماره‌كه‌ به‌خێو كرا.


به‌ ڕووح بردمی بۆ چیایه‌كی مه‌زن و به‌رز، شاره‌ مه‌زنه‌كه‌، یروشلایمی‌ پارسا‌ی پیشاندام، له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خودا ده‌هاته‌ خواره‌وه‌.


ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ خوداوه‌ند یان په‌رستراو خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ په‌رستگای خودا داده‌نیشێت و خۆی به‌ خوداوه‌ند ده‌رده‌خات.


له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگار له‌ ڕووحدا بووم، له‌ پشتمه‌وه‌ گوێم له‌ ده‌نگێكی مه‌زن بوو، وه‌ک ده‌نگی كه‌ڕه‌نا،


یه‌كسه‌ر كه‌وتمه‌ ڕووحه‌وه‌، ته‌ختێكم بینی له‌ ئاسمان دانرابوو، له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش یه‌كێک دانیشتبوو.


كاتێ له‌ ئاوه‌كه‌ ده‌رچوون، ڕووحی په‌روه‌ردگار پیلیپوسی ڕفاند و ئیتر خه‌ساوه‌كه‌ نه‌یبینییه‌وه‌، به‌ شادییه‌وه‌ به‌ ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.


ڕووتیان كرده‌وه‌ و عه‌بایه‌كی سووریان له‌به‌ركرد.


كاڵای زێڕ و زیو و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری، كه‌تان و ئه‌رخه‌وان و ئاورێشم و قرمز، هه‌موو دارێكی بۆندار و هه‌موو ده‌فرێكی عاج و هه‌موو قاپێک له‌ داری گرانبه‌ها، مس و ئاسن و مه‌ڕمه‌ڕ،


ده‌ڵێن: واوه‌یلا! واوه‌یلا!، ئه‌ی شاره‌ مه‌زنه‌كه‌، كه‌ به‌ كه‌تان و ئه‌رخه‌وان و قرمز پۆشرابوویت، به‌ زێڕ و به‌ردی گرانبه‌ها و مرواری ڕازابوویته‌وه‌!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite