Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 17:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 ئه‌و ده‌ قۆچه‌ی بینیت ده‌ پاشان، هێشتا پاشایه‌تییان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی یه‌ک كاژێر له‌گه‌ڵ دڕنده‌كه‌ وه‌كو پاشا ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 «ئەو دە شاخەی بینیت دە پاشان، هێشتا شانشینیان وەرنەگرتووە، بەڵام بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵ دڕندەکە وەکو پاشا دەسەڵات وەردەگرن.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 17:12
12 Referans Kwoze  

نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌ ئاسماندا ده‌ركه‌وت: ئه‌ژدیهایه‌كی مه‌زنی سوور، حه‌وت سه‌ر و ده‌ قۆچی هه‌بوو، حه‌وت تاج له‌سه‌ر سه‌ره‌كان بوو.


ئینجا له‌سه‌ر لمی ده‌ریا ڕاوه‌ستام. دڕنده‌یه‌كم بینی له‌ ده‌ریاكه‌ ده‌رده‌چوو، حه‌وت سه‌ر و ده‌ قۆچی هه‌بوو، ده‌ تاجیش له‌سه‌ر قۆچه‌كانی بوو، له‌سه‌ر سه‌ره‌كانیشی ناوی كفركردن هه‌بوو.


ده‌ قۆچه‌كه‌ و دڕنده‌كه‌ی كه‌وا بینیت، ئه‌وانه‌ ڕق له‌ داوێنپیسه‌كه‌ هه‌ڵده‌گرن، وێران و ڕووتی ده‌كه‌نه‌وه‌، گۆشته‌كه‌ی ده‌خۆن و به‌ ئاگر ده‌یسووتێنن.


خۆڵیان به‌سه‌ری خۆیاندا ده‌كرد، به‌ گریان و شیوه‌نه‌وه‌ هاواریان كرد و وتیان: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره‌ مه‌زنه‌كه‌! ئه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ن كه‌شتی ده‌ریا له‌ سامانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون! چونكه‌ له‌ كاژێرێكدا به‌ فیڕۆ چوو!


چونكه‌ له‌ یه‌ک كاژێردا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی ئاوا له‌ده‌ست چوو! هه‌موو كه‌شتییه‌وان و گه‌شتیاران و كارمه‌ندانی كه‌شتی و هه‌موو ده‌ریاوانان، له‌ دووره‌وه‌ وه‌ستان.


له‌ ترسی ئازاره‌كه‌ی له‌ دووره‌وه‌ ده‌وه‌ستن و ده‌ڵێن: واوه‌یلا! واوه‌یلا! ئه‌ی شاره‌ مه‌زنه‌كه‌! ئه‌ی باڤل! شاره‌ به‌هێزه‌كه‌! چونكه‌ له‌ كاژێرێكدا سزادانت هات.


جا پێی وتم: “ده‌بێت دیسان پێشبینی له‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و زمان و پاشای زۆر بكه‌یت”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite