Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 16:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 گوێم له‌ یه‌كێكی دیكه‌ بوو له‌ قوربانگاكه‌وه‌ ده‌یووت: “به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک! حوكمه‌كانت ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 گوێم لە دەنگێک بوو لە قوربانگاکەوە دەیگوت: «بەڵێ ئەی خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا، حوکمەکانت ڕاست و دادپەروەرن.»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 16:7
11 Referans Kwoze  

چونكه‌ حوكمه‌كانی ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن. داوێنپیسه‌ مه‌زنه‌كه‌ی تاوانبار كرد كه‌ به‌ داوێنپیسییه‌كه‌ی زه‌ویی گه‌نده‌ڵ ده‌كرد. تۆڵه‌ی خوێنی به‌نده‌كانی خۆی لێكرده‌وه‌”.


كاتێ مۆری پێنجه‌می كرده‌وه‌، له‌ ژێر قوربانگادا ڕووحی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌پێناوی وشه‌ی خودا و له‌پێناوی ئه‌و گه‌واهییه‌ی له‌لایان بوو كوژرابوون.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌ له‌ قوربانگاوه‌ ده‌رچوو و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاگردا هه‌بوو. به‌ ده‌نگێكی مه‌زن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داسه‌ تیژه‌كه‌ی پێبوو دووا و وتی: “داسه‌ تیژه‌كه‌ت بنێره‌ و هێشووه‌كانی ڕه‌زی زه‌وی كۆبكه‌وه‌، چونكه‌ ترێكه‌ی پێگه‌یشتووه‌”.


ئه‌ویش مه‌یی تووڕه‌یی خودا ده‌خواته‌وه‌، كه‌ به‌ ساده‌یی له‌ جامی تووڕه‌ییه‌كه‌ی ڕژاوه‌. له‌به‌رده‌م فریشته‌ پارسا‌كان و كاوڕه‌كه‌دا به‌ ئاگر و گۆگرد ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک بۆ ڕاپێچكردن بچێت، ڕاپێچ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ شمشێر بكوژێت، به‌ شمشێر ده‌كوژرێت. ئه‌مه‌ بۆ دانبه‌خۆداگرتنی پارساكانه‌.


په‌روه‌ردگار كه‌ هه‌یه‌ ده‌فه‌رمووێ: “منم ئه‌لف و یێ، یه‌كه‌مین و پایان” ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، كه‌ توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی هه‌یه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite