Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 16:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 “ئه‌وه‌تا وه‌ک دزێک دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بێدار ده‌بێت و پۆشاكه‌كانی ده‌پارێزێت، نه‌وه‌ک ئابڕووی ببینرێت و به‌ ڕووتی ڕێ بكات”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 مەسیح دەفەرموێ: «ئەوەتا وەک دزێک دێم! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی ئێشک دەگرێت و جلوبەرگەکانی دەپارێزێت، نەوەک ئابڕووی ببینرێت و بە ڕووتی بڕوات.»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 16:15
23 Referans Kwoze  

ئامۆژگاریت ده‌كه‌م زێڕی به‌ ئاگر پوخته‌كراوم لێ بكڕیت تاكو ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، جلی سپیش تاكو بیپۆشیت، بۆئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری ڕووتیت ده‌رنه‌كه‌وێت، كلیش له‌ چاوت بده‌یت تاكو ببینیت.


به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به‌ ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به‌ سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه‌ ده‌سوتێت.


كه‌واته‌ بێداربن، چونكه‌ نه‌ ڕۆژ و نه‌ كاتی هاتنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نازانن.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر پۆشیمان به‌ ڕووتی نابینرێین.


بێداربن و نوێژ بكه‌ن، نه‌وه‌ک تاقی بكرێنه‌وه‌. ڕووح چاڵاكه‌ به‌ڵام جه‌سته‌ لاوازه‌”.


بۆیه‌ بێدار بن، له‌ یادتان بێت ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌و و ڕۆژ به‌ فرمێسكه‌وه‌ سارد نه‌بوومه‌ته‌وه‌ له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكتان.


كه‌واته‌ با‌ وه‌ک خه‌ڵكی دیكه‌ نه‌خه‌وین، به‌ڵكو با بێدار و وریا بین.


كه‌واته‌ هه‌موو كاتێ بێداربن و نزا بكه‌ن، تاكو بتوانن له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ریكه‌ ڕووده‌دات ڕزگارتان بێت و له‌به‌رده‌م ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاوه‌ستن”.


بێداربن و نوێژ بكه‌ن، نه‌وه‌ک بچنه‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌. چونكه‌ ڕووح چالاكه‌، به‌ڵام جه‌سته‌ لاوازه‌”.


پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ژیر و چاوكراوه‌ بن تاكو نوێژ بكه‌ن.


به‌ڵام ئێوه‌ برایان، له‌ تاریكیدا نین تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌ک دز له‌ناكاو بێته‌ سه‌رتان.


زوو دێم. ده‌ست بگره‌ به‌وه‌ی هه‌ته‌، تاكو كه‌س تاجه‌كه‌ت لێ نه‌ستێنێت.


“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی پێشبینیی ئه‌م سیپاره‌یه‌ ده‌پارێزێت”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite