Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 16:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 فریشته‌ی پێنجه‌م جامه‌كه‌ی ڕژانده‌ سه‌ر ته‌ختی دڕنده‌كه‌، پاشایه‌تیه‌كه‌ی تاریک بوو، له‌تاو ئازار زمانی خۆیان ده‌گه‌ست.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 فریشتەی پێنجەم جامەکەی ڕژاندە سەر تەختی دڕندەکە، شانشینەکەی تاریک بوو، خەڵکی شانشینەکە لەتاو ئازار زمانی خۆیان دەگەست.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 16:10
22 Referans Kwoze  

كاتێ دۆڵی بێبنی كرده‌وه‌، دووكه‌ڵێک وه‌ک دووكه‌ڵی كووره‌یه‌كی مه‌زن لێی به‌رزبووه‌وه‌، دووكه‌ڵه‌كه‌ی دۆڵی بێبن خۆر و هه‌وای تاریک كرد.


به‌ڵام ڕۆڵه‌كانی پاشایه‌تی فڕێ ده‌درێنه‌ تاریكی ده‌ره‌وه‌، جا گریان و جیڕه‌ی ددان له‌وێیه‌”.


هیچ چرایه‌ک تیایدا هه‌ڵناكرێت، ئیتر ده‌نگی بووک و زاوا تیایدا نابیسترێت. چونكه‌ بازرگانه‌كانت گه‌وره‌ی زه‌وی بوون. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌ جادووگه‌ریی تۆ گومڕابوون.


چونكه‌ خودا خستووه‌ته‌ دڵیان به‌ مه‌به‌ستی بكه‌ن و ڕێک بكه‌ون، ده‌سه‌ڵاتیان بده‌نه‌ دڕنده‌كه‌، تاكو وشه‌كانی خودا بێته‌ دی.


ئینجا پاشا به‌ ڕاژه‌وانانی وت: ده‌ست و قاچی ببه‌ستنه‌وه‌ و بیبه‌ن، فڕێیبده‌نه‌ تاریكی ده‌ره‌وه‌، جا گریان و جیڕه‌ی ددان له‌وێ ده‌بێت.


ئینجا فریشته‌یه‌كی به‌هێز به‌ردێكی هه‌ڵگرت، وه‌ک به‌رداش مه‌زن بوو، فڕێیدایه‌ ده‌ریا و وتی: “ئاوا به‌ توندی شاری باڤلی مه‌زن فڕێده‌درێت، هه‌رگیز نادۆزرێته‌وه‌.


گریان و جیڕه‌ی ددانیش له‌وێ ده‌بێت، كاتێ ده‌بینن ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌ پاشایه‌تیی خودان، ئێوه‌ش ده‌ركراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.


ئینجا پارچه‌ پارچه‌ی ده‌كات و به‌شی له‌گه‌ڵ ڕووپاماكاندا داده‌نێت، گریان و جیڕه‌ی ددانیش له‌وێدا ده‌بێت.


گڕی تووڕه‌یی خۆی ڕژانده‌ سه‌ریان، ڕق و تۆڵه‌ و به‌ڵا‌. به‌ فریشته‌ی له‌ناوبه‌ر ناردی.


ئه‌مه‌یه‌ هزری دانا! حه‌وت سه‌ره‌كه‌: حه‌وت چیان كه‌ ژنه‌كه‌ له‌سه‌ریان دانیشتووه‌،


فڕێیانده‌ده‌نه‌ نێو كووره‌ی ئاگره‌وه‌. جا له‌وێ ده‌بێته‌ گریان و جیڕه‌ی ددان”.


فڕێیان ده‌ده‌نه‌ نێو كووره‌ی ئاگره‌وه‌، جا له‌وێ ده‌بێته‌ گریان و جیڕه‌ی ددان.


به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و ده‌یووت: “كه‌وت! باڤلی مه‌زن كه‌وت! بووه‌ ماڵی شه‌یتانه‌كان و په‌ناگای هه‌موو ڕووحه‌ گڵاوه‌كان و په‌ناگای هه‌موو باڵنده‌یه‌كی گڵاو.


دانیشتووانی زه‌وی پێی شاد ده‌بن و شادمان ده‌بن، دیاری بۆ یه‌كتری ده‌نێرن، چونكه‌ ئه‌م دوو پێغه‌مبه‌ره‌ دانیشتووانی سه‌ر زه‌وییان ئازار ده‌دا.


ته‌رمه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌ گه‌وره‌كه‌ ده‌بێت كه‌ ناوی ڕووحییان سه‌دوم و میسڕه‌، له‌وێش په‌روه‌ردگارمان له‌خاچدرا.


واز له‌ حه‌وشه‌ی په‌رستگا بهێنه‌ و مه‌یپێوه‌، چونكه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌كان دراوه‌، چل و دوو مانگیش شاری پارسا پێشێل ده‌كه‌ن.


ڕێز له‌ هه‌مووان بگرن، هاوباوه‌ڕانتان خۆشبووێ، له‌ خودا بترسن، ڕێز له‌ پاشا بگرن.


فریشته‌ی چواره‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، سێیه‌كی خۆر و سێیه‌كی مانگ و سێیه‌كی ئه‌ستێره‌كان لێدران، تاكو سێیه‌كیان تاریک بن و ڕۆژ سێیه‌كی ڕووناكی نه‌دات و شه‌ویش ئاوا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite