Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 15:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ له‌ تۆ ناترسێت و ناوت شكۆدار ناكات؟ چونكه‌ تۆ تاقه‌ پارسایت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان دێن و كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن، چونكه‌ دادپه‌روه‌ریه‌كانت ده‌ركه‌وتوون”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئەی یەزدان، کێ لە تۆ ناترسێت و ناوت شکۆدار ناکات؟ چونکە تۆ تاقە پیرۆزیت. هەموو نەتەوەکان دێن و کڕنۆشت بۆ دەبەن، چونکە دادپەروەرییەکانت دەرکەوتوون.»

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 15:4
44 Referans Kwoze  

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی دروستت كردوون. دێن و له‌ به‌رده‌م تۆدا كڕنۆش ده‌به‌ن و ناوت شكۆدار ده‌كه‌ن.


سه‌رانسه‌ری زه‌وی په‌روه‌ردگاریان به‌بیر دێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای. هه‌موو هۆزی نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌رده‌می كڕنۆش ده‌به‌ن.


فریشته‌ی حه‌وته‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و چه‌ند ده‌نگێكی مه‌زن له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاتن و وتیان: “پاشایه‌تییه‌كانی جیهان بووه‌ هی په‌روه‌ردگارمان و مه‌سیحه‌كه‌ی، وا تاهه‌تایه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات”.


به‌ ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “له‌ خودا بترسن و شكۆداری بكه‌ن، چونكه‌ كاتی حوكمدان هاتووه‌. كڕنۆش بۆ دروستكاری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و كانیاوه‌كان ببه‌ن”.


چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش باڵی هه‌بوو له‌ ده‌وروبه‌ر، ناوه‌وه‌یان به‌ چاو داپۆشرابوو، شه‌و و ڕۆژ بێ وه‌ستان ده‌ڵێن: “پارسا‌یه‌، پارسایه‌‌، پارسایه‌‌، په‌روه‌ردگار خوداوندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ و دێت”


چونكه‌ نووسراوه‌: “پارسا بن، چونكه‌ من پارسام”.


گوێم له‌ یه‌كێكی دیكه‌ بوو له‌ قوربانگاكه‌وه‌ ده‌یووت: “به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک! حوكمه‌كانت ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن”.


چونكه‌ حوكمه‌كانی ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن. داوێنپیسه‌ مه‌زنه‌كه‌ی تاوانبار كرد كه‌ به‌ داوێنپیسییه‌كه‌ی زه‌ویی گه‌نده‌ڵ ده‌كرد. تۆڵه‌ی خوێنی به‌نده‌كانی خۆی لێكرده‌وه‌”.


خوداوه‌ندێكی زۆر سامناكه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵی پارسایان. لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری ترسناكه‌.


نه‌ته‌وه‌كانیش له‌پێناوی به‌زه‌یی، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن، وه‌ک نووسراوه‌: {بۆیه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ستایشت ده‌كه‌م په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم}.


كڕینه‌وه‌ی بۆ گه‌لی خۆی نارد. فه‌رمانی تاهه‌تایی بۆ په‌یمانه‌كه‌ی داوه‌. پارسا و سامناكه‌ ناوی.


به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواریان كرد و وتیان: “ئه‌ی گه‌وره‌ و پارسا و ڕه‌وا، هه‌تا كه‌ی حوكمیان ناده‌یت و تۆڵه‌ی خوێنی ئێمه‌ له‌ دانیشتووانی زه‌وی ناستێنیت؟”


هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پیلاده‌لپیا، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی پارسا و ڕه‌وایه‌، كلیله‌كه‌ی داویدی له‌ ده‌سته‌، ئه‌وه‌ی ده‌یكاته‌وه‌ و كه‌س دایناخات، دایده‌خات و كه‌س نایكاته‌وه‌، ده‌فه‌رمووێ:


ئه‌و په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه‌. حوكمه‌كانی له‌ سه‌راپای زه‌وییه‌.


په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان به‌رز بكه‌نه‌وه‌. كڕنۆش بۆ چیای پارسای ببه‌ن، چونكه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان پارسایه‌.


تۆش پارسایت، له‌نێوان ستایشی ئیسڕائیل دانیشتوویت.


په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، له‌ ته‌خته‌پێی كڕنۆش ببه‌ن. پارسایه‌ ئه‌و.


سیهیۆن بیستی و شادمان بوو. كچانی ئیهوود دڵخۆش بوون به‌ حوكمه‌كانت، ئه‌ی په‌روه‌ردگار.


ئه‌ی له‌خواترسان ستایشی بكه‌ن! ئه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی یاقوو شكۆدرای بكه‌ن، ئه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی ئیسڕائیل، لێی بترسن!


گوێم له‌ فریشته‌ی ئاوه‌كان بوو ده‌یووت: “تۆ دادپه‌روه‌ریت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ و ده‌بێت، چونكه‌ ئاوا حوكمت داوه‌،


كراسێكی كه پاک و پرشنگداری پێدرابوو بیپۆشێت. ئه‌و كراسه‌ش خوداناسیه‌كانی پارساكانه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite