Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئاشکراکردن 14:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 ئینجا فریشته‌یه‌كی دیكه‌م بینی له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا ده‌فڕی، موژده‌ی جاویدانیی پێ بوو، تاكو موژده‌ ببه‌خشێته‌ دانیشتووانی زه‌وی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و هۆز و زمان و گه‌لێک.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 ئینجا فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ناوەڕاستی ئاسماندا دەفڕی، مزگێنیی هەتاهەتایی پێبوو، تاکو بۆ دانیشتووانی سەر زەوی ڕابگەیەنێت، بۆ هەموو نەتەوە و هۆز و زمان و گەلێک.

Gade chapit la Kopi




ئاشکراکردن 14:6
30 Referans Kwoze  

پێی فه‌رموون: “بڕۆنه‌ هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو ئافریده‌كان ڕابگه‌یێنن.


پاشان ته‌ماشام كرد، بیستم فریشته‌یه‌كی هه‌ڵفڕیو له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا، به‌ ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “واوه‌یلا! واوه‌یلا! واوه‌یلا بۆ دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی، له‌به‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ڕه‌نا كه‌ ماوه‌ و سێ فریشته‌كه‌ی دیكه‌ كه‌ خه‌ریكن كه‌ڕه‌ناكانیان لێده‌ن!”.


چونكه‌ ڕاسپارده‌ی منت بۆ دانبه‌خۆداگرتن پاراستووه‌، منیش له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌تپارێزم، كه‌ خه‌ریكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا دێت، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێن تاقی بكرێنه‌وه‌.


سه‌یر بكه‌ ئاخۆ هیچ ڕێگایه‌كی ناڕه‌وام تێدایه‌، ڕێنماییم بكه‌ بۆ ڕێگای جاویدانی.


بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه‌ له‌ كاته‌ ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی مابووه‌وه‌،


پاشایه‌تیه‌كه‌ت پاشایه‌تی هه‌موو سه‌رده‌مێكه‌، فه‌رمانڕه‌واییشت به‌سه‌ر هه‌موو نه‌وه‌كانه‌.


ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان خۆی له‌گه‌ڵ خودای باوكمان، ئه‌وه‌ی خۆشیویستین و دڵنه‌واییه‌كی جاویدانی و هیوایه‌كی باشی به‌ به‌خشش پێداین،


ڕێگای پێدرابوو له‌ دژی پارساكان بجه‌نگێت و بیانبه‌زێنێت، ده‌سه‌ڵاتیشی پێدرابوو به‌سه‌ر هه‌موو هۆز و زمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا.


خودای ئاشتی كه‌ به‌ خوێنی په‌یمانی جاویدانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌، شوانه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كاوڕه‌كان،


ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن باوه‌ڕ، دامه‌زراو و جێگیر بن، لانه‌ده‌ن له‌ هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو ئافریده‌كانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه‌، منی پۆڵۆسیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان.


ئه‌وه‌ی له‌ تاریكیدا پێتانی ده‌ڵێم، له‌ ڕووناكی بیڵێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌ چرپه‌ ده‌یبیستن، له‌ سه‌ربانان بانگه‌وازی بكه‌ن.


جا پێی وتم: “ده‌بێت دیسان پێشبینی له‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و زمان و پاشای زۆر بكه‌یت”.


دادپه‌روه‌ریت تاهه‌تایه‌ دادپه‌روه‌ریه‌، فێركردنه‌كانت ڕه‌وان.


به‌ڵام وشه‌ی په‌روه‌ردگار تا جاویدانی ده‌مێنێت”. ئه‌مه‌ش ئه‌و وشه‌یه‌ كه‌ پێی موژده‌تان پێدرا.


په‌سنیی نوێیان ده‌ووت: “تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی سیپاره‌كه‌ ببه‌یت و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ تۆ سه‌ربڕایت و به‌ خوێنی خۆت ئێمه‌ت بۆ خودا كڕییه‌وه‌، له‌ هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک.


به‌ڵكو له‌و ڕۆژانه‌ی فریشته‌ی حه‌وته‌م خه‌ریكه‌ كه‌ڕه‌نا لێ ده‌دات و ده‌نگی لێ دێت، نهێنیی خوداش دێته‌ دی، وه‌ک موژده‌ی به‌ به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانی دا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite